ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی مانگی خه‌رمانان، فه‌رمانداری مهاباد ڕایگه‌یاند: ئه‌و شاره له پله‌ی دووهه‌می ڕیزبه‌ندی نرخی بێسه‌وادی له ئوستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی دایه.
به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم، ئوستانه‌كانی سیستان و به‌لووچستان، خووزستان و ئازه‌ربایجانی غه‌ربی له پله‌ی یه‌ك بۆ سێی زۆرترین ڕێژه‌ی بێسه‌واد له ئێراندان و ئوستانه‌كانی مازنده‌ران، تاران و قه‌زوین زۆرترین باسه‌وادیان هه‌یه. له ئوستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربیش، شاری خۆی زۆرترین بێسه‌وادی هه‌یه و مهاباد به ٨ هه‌زار و ٦٧٥ كه‌سی بێسه‌واد له ته‌مه‌نی نێوان ١٠ بۆ ٤٩ ساڵدا له پله‌ی دووهه‌م دایه. جێگای ئاماژه‌یه كه نه‌بوونی ئیمكاناتی ئامووزشی، خراپی ڕێگه‌وبان به‌تایبه‌ت له گونده‌كان، هه‌ژاری و بێكاری له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی دووركه‌وتنه‌وه‌ی منداڵانه له پرۆسه‌ی خوێندن.