کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

جێژن و شادیی كۆنه‌په‌رستان و حیزبه‌ ئیسلامییه‌كانی كوردستان به‌خاتری سه‌ركه‌وتنی تاڵه‌بان زۆر ناخایه‌نێ

1000x563 cmsv2 7582f21c 0fbc 5411 a7aa bd736edb4d96 5997906

سهركهوتنی دارودهستهی یهكجار كۆنهپهرستی تاڵهبان و شكستی سهرشۆڕانهی حكوومهتی ئهمریكا و ههیئهتی دهسهڵاتداری گهندهڵ و كارتۆنیی ئهفغانستان، ڕهنگدانهوهی جۆراوجۆر و بهرینی لهئاستی جیهان و ناوچهكهدابووه‌. لهلایهكهوهكۆنهپهرستانی ناوچهكه، ڕێكخراو و دهسهڵاتهئیسلامییهكان، لهشكری دیكتاتۆران و ستهمكاران، تهنانهت ئهگهر لهگهڵ سیاسهتهكانی تاڵهبانیش هاوڕا نهبن، شكستی ئهمریكا و سهركهوتنی تاڵهبانیان بهئاشكرا و یان بهشاراوهو بهپارێزهوه‌‌ جێژن گرتووه‌. لهلایهكی دیكهوهكرێكارانی وشیار، ژنانی بهرابهری تهڵهب و مافخواز، خهڵكی ستهملێكراو، هونهرمهندان و نووسهرانی پێشڕهو، ڕۆژنامهوانانی چهپ و پێشكهوتوو، خهڵكی شهریف و ئازادیخواز، هێز و ڕێكخراوهكانی مافی مرۆڤ و عهداڵهتخواز لهههر گۆشهیهكی جیهان سهركهوتنی تاڵهبان وهك تراژێدییهك بۆ خهڵكی ئهفغانستتان و مرۆڤایهتی ههڵدهسهنگێنن.

چل و چهند ساڵ لهمهوبهر سهرانی وڵاتانی ئیمپریالیستیی ڕۆژئاوا بهڕێبهریی ئهمریكا له‌ “كۆنفرانسی گوادێلوپدا بڕیاریان دا كهخومهینی و شهریكهكانی بهفڕۆكهلهفهڕانسهوهبنێرنهوهئێران. ئهوان بهو بڕیارهیان چوار دهیهنهكبهت و سهركوت و تیرۆریسم و شهڕیان بهسهر خهڵكی ئێران و ناوچهكهدا سهپاند.

٤٢ ساڵ دواتر ههمان حكوومهتی ئهمریكا و شهریكهكانی لهجهرهیانی پڕۆسهیهكی دوو ساڵهی ڕێكهوتنهئاشكرا و نهنێنییهكان، بهكردهوهتاڵهبانیان بهسهركهوتن گهیاند و چهكوچۆڵی نیزامیی پێشكهوتوویان خستهبهردهستیان. دهستكهوت و ئاكامی سیاسهتهكانی ئهمریكا لهڕۆژههڵاتی ناوهڕاست بهكردهوهبهردهوام پێكهێنان و بههێزكردنی ڕهوتهئیسلامی و كۆنهپهرستهكان بووه، كه‌ “ئیماراتی ئیسلامیی ئهفغانستانبهڕێبهریی تاڵهبان و كۆماری ئیسلامیی لهئێران تهنیا دوو نموونهیهتی.

كاردانهوهی باندهكان، حیزب و لایهنهكان، ڕێبهرانی مهزههبیی سوننی، لهئاست سهركهوتنی تاڵهبان، سهیر و جێگای سهرهنجه‌. لهمهولهوییهڕهنگاوڕهكهكانیسیستان و بهلووچستانهوهتا حیزب و لایهنهئسیلامییهكان لهكوردستانی عێراق، زۆربهی ههرهزۆریان، لهخۆشیان لهناو پێستی خۆیاندا ناگونجێن و باس لهتاڵهبانی نوێ دهكهن. ڕهوتهئیسلامییهكانی كوردستان و باقیی ناوچهسوننی نشینهكان كهخۆیان نوقمی گهندهڵی و ڕانتخۆرین، حهرهمسهرایان بۆ خۆیان درووست كردووهو سهریان بهدۆلارهنهوتییهكانی ئهم یان ئهو حكوومهتهوهبهنده، دهربارهیتاڵهبانی دژهگهندهڵوشكستی حكوومهتی گهندهڵی ئهفغانستاندهستیان داوهتهمۆوعیزهخوێندن.

تاڵهبان خۆی یهكێك لهگهندهڵترین ڕهوتهكانی ناوچهكهیهو نزیكایهتی و سهرسپێریی بهحكوومهتی ئیسلامیی پاكستان بهناوبانگه‌. بهشی سهرهكیی سهروهت و سامانی تاڵهبان لهڕێگهی بازرگانی ماددهی هۆشبهر و تاڵان كردن و باج وهگرتنهوهدابین كراوه‌. ئهوان هیچكات ڕاپۆرتێكیان دهربارهی سهرچاوهی ماڵیی خۆیان بڵاونهكردووهتهوهو لهبهرامبهر خهڵكدا خۆیان بهوڵامدهرهوهنازانن. پتر لهیهك ملیۆن و نیو لهخهڵكی ئازارچێشتووی ئهفغانستان لهماوهی نزیك بهنیو سهدهشهڕدا گیانیان لهدهست داوه، كهتاڵهبان زۆرترین سههمی لهم جهنایهتانهدا بووه‌.

حیزب و ڕهوتهئیسلامییهكان لهكوردستانی عێراق و گرووپهسیاسییهسوننی مهزههبهكان لهسیستان و بهلووچستان، له جهنایهت و گهندهڵیی جێكهوتووی تاڵهبان چاوپۆشی دهكهن و تهنیا بهخاتری ئیسلامی و سوننی بوون و دوژمنایهتیی كوێر لهگهڵ شارستانییهتیی ڕۆژئاوا و مافی ژن، پشتیوانی لهتاڵهبان دهكهن. ههر ئهم ڕهوت و حیزب و كهسایهتییهكۆنهپهرستانهچهند ساڵ لهمهوبهر لهداعش و خهلافهتی ئیسلامییهكهی دیفاعیان دهكرد و داوایان لهلاوان دهكرد كهبهڕیزهكانی ئهم گرووپهپهیوهست بن.

جهنایات و بهربهرییهتی داعش دژبهخهڵكی ناوچهكهو بهتایبهت دژبهخهڵكی كوردستانی عێراق و سووریه، بۆ ڕهوت و حیزبهئیسلامییهكانی كوردستانی عێراق بهس نهبوو، كهئێستا دیسان بهخاتری سهركهوتنی تاڵهبان جێژن دهگرن و وهها داهاتوویهك بۆ خهڵكی كوردستانی عێراق بهئاوات دهخوازن و بۆ خوڵقانی باروودۆخێكی هاوشێوهلهكوردستانی عێراق ڕۆژژمێری دهكهن؟ بێگومان شادیی ئهمڕۆی ئهم كۆنهپهرستانهزۆر ناخایهنێ. ههروهك چۆنخهلافهتی ئیسلامیی عێراق و شامخرایهزبڵدانی مێژووهوهو كۆماری ئسیلامیی ئێران لهگهڵ ناڕهزایهتیی بهرینی جهماوهری خهڵكی ئێران بهرهوڕوویهو گڵۆڵهی دهسهڵاتهكهی لهبهرامبهر قهیرانی ههمهلایهنهو شهپۆلهكانی خهباتی كرێكاری و جهماوهریدا كهوتووهتهلێژییهوه، ئیماراتی ئیسلامیی تاڵهبانیش لهئهفغانستان زۆر دهوام ناهێنێت.

ژنان، لاوان، جهماوهری كرێكار و زهحمهتكێش، خهڵكی شهریف و ئازادیخواز، هێزهچهپ و پێشكهوتووهكان، لهڕێگهی خهبات لهپێناو جیهانێكی بهرابهر و ئینسانی، پێشكهوتوو و ئازاد، شادی و خۆشیی كاتیی ڕهوتهكۆنهپهرستهمهزههبییهكان دهكهنهكابووس لێیان.