٢١ی ڕێبه‌ندان، فایلێكی سه‌وتی له قسه‌وباسی فه‌رمانده‌ی گشتی و جێگری ئابووریی وه‌ختی سپای پاسداران له ساڵی ٩٧ بڵاوبۆوه كه ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی به‌رینی بوو. ئه‌م فایله، وتووێژنی نێوان محه‌ممه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری و سادق زولقه‌درنیا له فه‌رمانده باڵاكانی سپای پاسدارانه. میحوه‌ری سه‌ره‌كیی قسه‌وباسه‌كان گه‌نده‌ڵیی به‌رینی ناو بۆنیادی ته‌عاونی سپا، سپای قۆدس و شاره‌داریی تارانه كه تێیدا زۆرێك له ده‌ستنشانده‌كانی خامنه‌یی له‌وانه قاسم سوله‌یمانی و سه‌رۆكی ئێستای مه‌جلیس محه‌ممه‌د قالیباف تێوه‌ردراون. هه‌روه‌ها له‌م فایله‌دا ئاماژه به ڕۆڵی خامنه‌یی واته بڕیاری گه‌نده‌ڵی خوڵقێن و داپۆشانی گه‌نده‌ڵییه‌كان كراوه. عه‌لی خامنه‌یی به‌یانیی پێنجشه‌ممه ٢٨ی ڕێبه‌ندان له قسه‌وباسێكی ویدیۆیی‌دا بۆ ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی ته‌ورێز پاش نزیكه‌ی یه‌ك حه‌فته بۆ یه‌كه‌مجار به‌شێوه‌ی ناڕاشكاوانه له‌ئاست بڵاوبوونه‌وه‌ی فایلی سه‌وتیی وتووێژی دوو فه‌رمانده‌ی باڵای سپا سه‌باره‌ت به گه‌نده‌ڵیی به‌رین له‌م ناوه‌نده‌دا، كاردانه‌وه‌ی نیشان دا و به “كرده‌وه‌ی میدیایی ئیستكبار” وه‌سفی كرد.
خامنه‌یی له‌م دیداره‌دا وتی: “درۆنانه‌وه و تۆمه‌ت لێدان له پایه‌كانی ئینقلاب و ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی كه له پێشكه‌وتنی ئینقلاب‌دا كاریگه‌رییان هه‌یه، ئه‌و شێوازانه‌ن كه له ئۆپراسیۆنی میدیاییدا كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گیرێت”. ناوبراو “ژووره‌كانی فكری دوژمن”ی به “له‌جه‌ن په‌ڕاكه‌نی و درۆنانه‌وه” تۆمه‌تبار كرد و وتی “تۆمه‌ت لێدان له مه‌جلیس، شۆرای نیگه‌هبان، سپا و شه‌هیدی ڕێزدار سه‌ردار سوله‌یمانی نموونه‌یه‌كه له‌م “له‌جه‌ن په‌ڕاكه‌نی”انه. به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی ئیدیعای خامنه‌یی، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه سه‌باره‌ت به گه‌نده‌ڵی له‌ناو كارگێڕانی باڵای ده‌سه‌ڵاتدا هاتووه‌ته گۆڕێ، نه ئیدیعای میدیا ده‌ره‌كییه‌كان به‌ڵكوو قسه‌وباسی ڕاشكاوانه‌ی دوو فه‌رمانده‌ی باڵای سپایه كه وه‌ك باقیی فه‌رمانده گه‌نده‌ڵه‌كانی ئه‌م ناوه‌نده له‌لایه‌ن خۆیه‌وه دیاری كراون. له به‌شێك له‌م فایله سه‌وتییه‌ی فه‌رمانده‌كانی سپادا، ئاماژه به هۆڵدینگی یاس، واته باسكێكی گرینگی بۆنیادی ته‌عاونی سپا كراوه كه هه‌ر ئه‌وكات ده‌رباره‌ی گه‌نده‌ڵیی چه‌ند هه‌زار ملیارد تمه‌نی گه‌لێك قسه‌وباس هاته ئاراوه و “جه‌ماڵه‌دین بروومه‌ند” شاره‌داری پێشووی تاران، یه‌كێك له تۆمه‌تبارانی سه‌ره‌كیی بوو.
پشتیوانیی خامنه‌یی له تۆمه‌تبارانی په‌روه‌نده‌كانی گه‌ندڵیی ماڵی بابه‌تێكی تازه نییه. مانگی ڕێبه‌ندانی ساڵی ٩١، چه‌ند ڕۆژ دوای ئه‌وه‌یكه فایلی سه‌وتیی به‌رتیلخۆریی برای سادق لاریجانی له بابه‌ك زه‌نجانی له‌ناو مه‌جلیسدا له‌قاودرا و ئه‌م ڕۆژه “یه‌كشه‌ممه‌ی ڕه‌ش” ناودێر كرا، خامنه‌یی ڕایگه‌یاند كه بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م فایله “به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌خلاق و شه‌رع و یاسا”یه و به‌رپرسانی ئه‌وكات كاری بابه‌ك زه‌نجانییان وه‌ك كرده‌وه‌یه‌كی “جه‌هادی” بۆ ده‌ور لێدانه‌وه و پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی گه‌مارۆكان وه‌سف كرد. هه‌ر له‌م ڕوانگه‌وه بوو كه بابه‌ك زه‌نجانی خۆی به “به‌سیجیی ئابووری” ده‌زانی، و پارێزه‌رانی په‌روه‌نده‌ی گه‌نده‌ڵیی پێترۆشیمی ده‌یانگوت كه تۆمه‌تباران “هیچ ئامانجێكیان بێجگه‌له خزمه‌ت به نیزام نه‌بووه”. له‌م فایله‌دا هه‌روه‌ها ده‌وترێت كه شه‌خسی خامنه‌یی فه‌رمانی داوه كه ٩٠ له‌سه‌دی داهاتی بۆنیادی ته‌عاون بكه‌وێته ئیختیار هێزی قۆدس و ١٠ له‌سه‌دیشی بكه‌وێته ئیختیاری سپاوه. بێگومان دواهاتی ئاشكرای وه‌ها فه‌رمانێك پێكهاتنی ده‌یان تۆڕ و كۆمپانیی ئابووری بۆ دابینكردنی بواری ماڵیی هێزی قۆدسی سپای پاسداران بووه. واته هێزێك كه بوودجه‌ی تۆڕی به‌رینی میلیشیاكانی له ناوچه‌كه، ساڵانه سه‌ر له ملیاردها دۆلار ده‌دات.
بۆنیادی ته‌عاونی سپا و دوو ژێرلقه‌كه‌ی، واته “هۆڵدینگی یاس” و شیركه‌تی “ڕه‌سا ته‌جاره‌ت” كه هه‌تا ئێستا دوو گه‌نده‌ڵیی به‌رینی ٨ هه‌زار ملیارد تمه‌نی و ١٣ هه‌زار ملیارد تمه‌نییان لێ له‌قاودراوه، تا په‌روه‌نده‌ی خه‌یرییه‌ی هاوسه‌ری قالیباف و ده‌یان نموونه‌ی دیكه، كه سه‌رانسه‌ر ڕانت‌خۆری و گه‌نده‌ڵی و سه‌رپێچكاری و تاڵانكردنی سه‌روه‌ت و سامانی وڵاته، به‌شێكن له‌م تۆڕه مافیاییانه. گه‌نده‌ڵی له‌ناو كۆماری ئیسلامی‌دا پانتاییه‌كی بێوێنه‌ی به‌خۆی گرتووه و له سیستمی ده‌سه‌ڵاتدا ڕیشه‌ی داكوتاوه و بووه‌ته هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی بێعه‌داڵه‌تی و هه‌ژاری و بێسه‌ره‌وبه‌ره‌یی كۆمه‌ڵایه‌تی. دزیی ملیارد دۆلاری له‌لایه‌ن باڵاترین كه‌سانی نزیك به ئاڵقه‌ی ده‌سه‌ڵات، كه جاروباره گۆشه‌گه‌لێكی له‌ئاكامی كێبه‌ركێی ناوخۆیی داروده‌سته‌كانی حكوومه‌ت ئاشكرا ده‌بێت، شێوازی ئاسایی و ناسراوی گه‌نده‌ڵیی ماڵین له‌ناو كۆماری ئیسلامی‌دا. ڕژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران له ڕوانگه‌ی ڕێكخراوی شه‌فافییه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی، له بواری گه‌نده‌ڵی ناوخۆییه‌وه یه‌كێك له گه‌نده‌ڵترین وڵاتانی جیهانه.
ئه‌م ڕێكخراوه له ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠٢١دا ده‌ڵێت كه ئێران له‌بواری به‌رینایی گه‌نده‌ڵیی ماڵی له‌ناو ١٨٠ وڵات‌دا، پله‌ی ١٥٠ی به‌خۆی ته‌رخان كردووه. بڵاوبوونه‌وه‌ی زانیاری له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ ئاستی قه‌یراناویی گه‌نده‌ڵیی ماڵی له ئێران و به‌تایبه‌ت له‌ناو ده‌زگا ئه‌منی و نیزامییه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له‌لایه‌ن ڕێكخراوی شه‌فافییه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌حاڵێكدا بڵاو ده‌كرێته‌وه كه به‌هۆی یاسای یه‌كجار سنوورداری پاراستنی زانیاری، پتر له ٩٠ له‌سه‌دی زانیاریی پێوه‌ندیدار به چالاكیی ماڵیی ئۆرگانه‌كانی وه‌ك سپای پاسدارن و ناوه‌نده ئابوورییه‌كانی، وه‌زاره‌تی ئیتلاعات، و نیهایه‌ته‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگری و پشتیوانیی هێزه چه‌كداره‌كان، له پله‌ی یه‌كجار نهێنی، نهێنی و زۆر نهێنی دان و له‌ئاستی گشتیدا له‌به‌رده‌ست نین.
له ساڵه‌كانی دوای شه‌ڕی ئێران و عێراق، خامنه‌یی به پشتیوانی له سپای پاسداران و وه‌زاره‌تی ئیتلاعات، توانیی پێگه‌ی سیاسی و نیزامیی خۆی وه‌ك فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كان پته‌و بكات. ئه‌و له‌پێناو پاراستنی پێگه‌ی خۆی، ده‌رفه‌تی چالاكیی به‌رینی ئابووری بۆ فه‌رمانده‌كانی سپا و كاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات خوڵقاند. بابه‌تێك كه ئه‌مڕۆ ئه‌وانی كردووه‌ته سه‌رانی چه‌ندین مافیای ئابووریی به‌هێز له هه‌موو بوارێكی ئابووری و سه‌نعه‌تی گرینگی وڵات، له‌وانه سه‌نعه‌تی دیفاعی و پێترۆشیمی. سپای پاسداران و به‌تایبه‌ت قه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا، به كه‌ڵك وه‌رگرتن له گه‌مارۆ به‌رینه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان، به‌تایبه‌ت دژبه سه‌نعه‌تی نه‌ت و گاز، ئینحساری چالاكیی ئابووریی له زۆرێك له‌م بوارانه‌دا به‌ده‌سته‌وه گرتووه.
ئاشكرایه كه پاره‌ی به‌رینی دزراو و كه‌ڵكی نابه‌جێ وه‌رگرتنی ماڵیی سه‌رانی نیزامی ئیسلامی، تاڵانكردنی سه‌روه‌ت و سامانی گشتی و دزی له سفره‌ی به‌تاڵی كرێكاران و به‌رهه‌می ڕه‌نجی ملیۆنان كرێكار و خه‌ڵكی سته‌ملێكراوی ئێرانه. سه‌رانی ڕژیمی ئیسلامیی سه‌رمایه به‌وپه‌ڕی گه‌نده‌ڵی و بێ ئه‌خلاقییه‌وه به گران كردنی پێداویستییه‌كانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵك، سفره‌ی به‌تاڵی كرێكاران و جه‌ماوه‌ری بێبه‌شی كۆمه‌ڵ تاڵان ده‌كه‌ن. كرێكاران و جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تكێش بۆ دابینكردنی ژیانێكی شیاوی ئینسان، بۆ دیفاع له ئازادی و كه‌رامه‌تی ئینسانیی خۆیان و هه‌روه‌ها بۆ كۆتایی هێنان به‌م دزی و تاڵانكارییه به‌رینه و كورتكردنه‌وه‌ی ده‌ستی سه‌رانی دز و تاڵانكه‌ری ڕژیمی ئیسلامی له ژیانی خۆیان، ڕێگایه‌كیان بێجگه‌له ڕووخاندنی ئه‌م ڕژیمه له‌پێش نییه. زیادبوونی هه‌ر ساتێك به ته‌مه‌نی ئه‌م ناوه‌نده گه‌نده‌ڵ و دیكتاتۆرییه، به‌مانای ڕه‌نج و برسیه‌تی و له‌ناوچوونی زیاتری ژیانی خه‌ڵكی ئێرانه.