ڕۆژی شەممە ١٤ی مانگی ڕەشەممە، “سەردار کەرامەت” خەڵکی شنۆ دوای سەردانی بۆ ژووری جێبەجێ کردنی سزاکانی دادگای ئەو شارە، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ١٥ مانگ زیندان دەستبەسەر و ڕاگوێزی بهندیخانهی ئهو شاره كرا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، “سەردار کەرامەت” ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی مانگی گەلاوێژی ئەم ساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم لە شاری شنۆ دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بە دانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو. ناوبراو دواجار بە تۆمەتی “هاوکاری کردنی لەگەڵ حیزبێکی کوردستانی” لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری شنۆ سزای ١٥ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا. جێگای ئاماژەیە ناوبراو خاوەن بڕوانامەی “موهەندسی کەشاوەرزیە” و لەو ماوەی دەستبەسەر بوونی لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە