ڕۆژی سێشهممه ٩ی مانگی ڕهشهمه، سزای سێدارەی سێ بەندکراو بەبێ ئاگاداریی بنەماڵەکانیان لە بەندیخانەی “کرماشان”، جێبەجێ كرا.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، سزای سێدارەی سێ بەندکراو کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپابوو، بەبێ ئاگاداریی بنەماڵەکانیان و بە شێوەی نهێنی لە بەندیخانەی ناوەندیی حکوومەت لە شاری “کرماشان” جێبەجێ کراوە.