بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو سزای ئێعدامی چه‌ند زیندانی له زیندانه‌كانی،چوارمه‌حاڵ به‌ختیاری، تەورێز، تۆربه‌ت جام جێبەجێ کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ره‌زبه‌ر ١٤٠٣، حوکمی لەسێدارەدانی ڕەزا کەریمی زەراسوەند خەڵکی فه‌رۆخشار بە تۆمەتی کوشتن لە زیندانی فەرۆخشار جێبەجێ کرا و ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی ڕه‌زبه‌ر، حوکمی ئێعدامی دوو زیندانی بە ناوەکانی عەلی نەجاری ٢٥ ساڵ و عەلی ئەسغەر کۆجۆوەری بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە لە زیندانی ناوەندیی تەورێز بەڕێوە چوو و هه‌روه‌ها ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕه‌زبه‌ر، دوو زیندانی لە زیندانی تۆربه‌ت جام به ناوی حاجی ڕەحمەت ڕەحیمپوور و ڕەشید عەتایی به تۆمەتی پەیوەنداری بە ماددەی هۆشبەرەوە لەسێدارە دران.