حوكمی جهریمهی ماڵی “ئەمجەد ساڵح زادە” له ڕێگهی پهرداختی دوازدە میلیۆن تمەن سزای نەقدی لە لقی دووی ئیجرای ئهحكامی دادگای ئینقلابی شاری سەقز جێبەجێ کرا.
“ئەمجەد ساڵح زادە” مانگی خاکەلێوەی ١٤٠٣، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سەقز بە سەرۆکایەتی دادوەر “جەواد موستەفایی” بە تۆمەتی “چالاکی تەبلیغی دژی کۆماری ئیسلامی ئێران” بە ٣ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا و دادگا بەپێی یاسای کەمکردنەوەی سزاهكان، حوکمی زیندانی ناوبراوی بۆ پهرداختی شازدە ملیۆن تمەن سزای نەقدی گۆڕی. لە کۆتاییدا حوکمی ئەم هاووڵاتیە بە کرداری مادەی ٤٤٢ بۆ ١٢ ملیۆن تمهن كهم كرایهوه. ئهو چالاكه مهدهنیه لە ٢٦ی ڕەشەمەی ١٤٠١، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز بانگهێشت و پاش ڕۆژێک لێکۆڵینەوە بە دانانی بارمتە ئازادکرابوو.