کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

جێبەجێکرانی سزای ٢١ مانگ بەندکرانی “مەهوەش تەوەسولی” لە پیرانشار

جێبەجێکرانی سزای ٢١ مانگ بەندکرانی مەهوەش تەوەسولی لە پیرانشار 1

ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی ڕەشەمە، سزای بەندکران لە ماڵەوە بۆ “مەهوەش تەوەسولی” لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ بە پێبەندی ئەله‌کترۆنی جێبەجێ کرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “مەهوەش تەوەسولی” سزای بەندکرانەکەی لە مەودایەکی دیاریکراو لە ماڵەکەی خۆیدا لە شاری پیرانشار تێپەڕ دەکات. مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ، “مەهوەش تەوەسولی”، بە تۆمەتی “چالاکیی تەبلیغیی دژی نیزام” سزای ٢١ مانگ بەندکران به‌ پێبه‌ندی ئه‌له‌كترۆنی له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به‌سه‌ریدا سه‌پا. هاوکات دادگا سزای سێ ساڵ زیندانی بە تۆمەتی “پێکهێنانی باند و گرووپ دژ بە ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی” بەسەر “جووتیار ئەشرەفزادە”، هاوسەری “مەهوەش تەوەسۆلی”دا سەپاند. “مەهوەش تەوەسولی” و “جووتیار ئەشرەفزادە” لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی پیرانشار لەلایەن هێزە ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ دەستبەسەر و دواتر بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کران.