کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

جێبەجێکرانی سزای سێدارەی ٦٧ بەندکراو لە مانگی مەی ٢٠٢٤

جێبەجێکرانی سزای سێدارەی ٦٧ بەندکراو لە مانگی مەی ٢٠٢٤ 1

بەپێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، لە ماوەی مانگی مەی ٢٠٢٤دا سزای سێدارەی به‌ لانیکەم ٦٧ بەندکراو لە زیندانه‌كانی ئێران دا جێبەجێ کراوە.

لە مانگی مەی دا سزای سێدارەی ٢٥ بەندکراوی کورد لە زیندانه‌كانی کۆماری ئیسلامی جێبەجێ کراوە کە ٣٧ له‌ سه‌دی كۆی گشتی ئێعدامه‌كان له‌ خۆ ده‌گرێت، شایانی باسه‌ كه‌ ١٥ بەندکراوی تورک، ٥ بەندکراوی بەلووچ و ٣ بەندکراوی خەڵکی ئەفغانستان لە سێدارە دراون. هه‌روه‌ها سزای سێدارەی چوار ژن لە بەندیخانەکانی ڕژیم دا جێبەجێ کراوە. زیاترین ئاماری ئێعدام لە زیندانه‌كانی پارێزگای ورمێ بووە. بەپێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، ٢حاڵەت بە تۆمەتی سیاسی و ئایینی،  ٢٦ حاڵەت بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست،  ٣٨ حاڵەت بە تۆمەتی پێوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان و ١ حاڵەت بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بووە.