ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی مانگی ڕه‌شه‌مه، حوكمی ئێعدامی سێ بەندکراوی خەڵکی شاری “كوهده‌شت”ی سه‌ر به ئوستانی لوڕستان له زیندانی ناوه‌ندی خۆڕه‌م ئاوا جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناسنامه‌ی دوو كه‌س له‌و سێ به‌ندكراوه بریتیه له: “ئایه‌ت عه‌لی یاری” و “سوهراب سووری” و هه‌ر سێ زیندانی پێشتر به تۆمه‌تی بازه‌رگانی كردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه سزای سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو. شایانی باسه كه حوكمی ئه‌و سێ به‌ندكراوه له بێده‌نگی و به‌بێ ئاگاداری بنه‌ماڵه‌كانیان جێبه‌جێ كراوه.