کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

جێبەجێکرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە زیندانی ئیلام

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٨ی مانگی به‌فرانبار، سزای سێدارەی بەندکراوێک بەناوی “قودرەت زیبرەم” کە پێشتر به‌ تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” سزای سێداره‌ی بەسەردا سەپێندرابوو، لە زیندانی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی دووشەممە، ئەو بەندکراوە بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی بۆ بەندی تاکەکەسی بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام گواسترابۆوە. “قودرەت زیبرەم” سێ ساڵ له‌وه‌پێش بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ هێشتا هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو بەندکراوە لەلایەن میدیا حکومەتییەکانه‌وه‌ بڵاو نەکراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاپۆرتێك له‌ سه‌ر دۆخی كرێكارانی ساختمانی له‌ كرماشان

-

دۆخی خراپی ته‌ندرووستی بەندکراوێک به‌هۆی مانگرتن له‌ خواردن له‌ زیندانی نه‌غه‌ده‌

-

بێبه‌شكردنی وریشه مورادی له‌ مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی له‌ زیندان

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری له‌ به‌نده‌ر ئیمام

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی پاكبان له‌ شاره‌داری ناوچه‌ی ٤ی زاهیدان

-

بانگهێشتی ٨ چالاكی مه‌ده‌نی بۆ دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ئه‌هواز

-