ڕۆژی چوارشهممه ٢٨ی مانگی بهفرانبار، سزای سێدارەی بەندکراوێک بەناوی “قودرەت زیبرەم” کە پێشتر به تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” سزای سێدارهی بەسەردا سەپێندرابوو، لە زیندانی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کرا.
بەپێی ڕاپۆرتهكان، ڕۆژی دووشەممە، ئەو بەندکراوە بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی بۆ بەندی تاکەکەسی بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام گواسترابۆوە. “قودرەت زیبرەم” سێ ساڵ لهوهپێش بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای قهزایی ڕژیمهوه سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو. جێگای ئاماژهیه كه هێشتا هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو بەندکراوە لەلایەن میدیا حکومەتییەکانهوه بڵاو نەکراوەتەوە.