کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

جێبەجیکردنی سزای سێدارەی دوو به‌ندكراو لە بەندیخانەی شیراز

جێبەجیکردنی سزای سێدارەی دوو به‌ندكراو لە بەندیخانەی شیراز 1

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، سزای لەسێدارەدانی دوو کەس بە ناوەکانی عەلی دانش ٣٥ ساڵ و ئەکبەر زەندی ٤٠ ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندیی شیراز جێبەجێ کراوه‌.

بەگوێرەی كه‌مپه‌ینی بەرگری لە زیندانیان، ئەم دوو زیندانییە لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” سزای کوشتنەوەیان بەسەردا سەپێندراوە. بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، ئەکبەر زەندی باوکی دوو منداڵە و تا ئێستا هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی و میدیای ناوخۆیی لەسێدارەدانی ئەو دوو زیندانییەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.