هاووڵاتییەکی خەڵکی پاوە کە پێشتر بە تۆمەتی هاوکاری “حیزبێکی کوردستانی دژبهری ڕژیم” سزای بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، دەستبەسەر کرا.
ڕۆژی شەممە ١٨ی مانگی بەفرانبار، “شنە ئەحمەدی” خەڵکی پاوە دوای بانگ کران بۆ دادگای ئەو شارە بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای سێ مانگ بەندکرانەکەی دەستبەسەر کرا. بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی “ئەحمەدی”، ناوبراو دوای دەستبەسەر کران بۆ زیندانی چاکسازی شاری کرماشان گوازراوەتەوە. جێگای ئاماژهیه پێشتر “شنه ئهحمهدی” بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێكی کوردستانی دژبهری ڕژیم سزای ٦ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە کە ئەو سزایە لە دادگای پێداچوونەوەدا بۆ ٩١ ڕۆژ بەندکران کەم کرایەوە.