ڕۆژی شەممە ٢٢ی مانگی ڕێبه‌ندان، حوکمی لە سێدارەدانی هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٠ ساڵ بە ناوی “فەردین کەلەهویی”، لە زیندانی “دیزڵ‌ئاوا”ی کرماشان جێبەجێ کرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران، “فەردین کەلەهویی” سێ ساڵ پێش ئێستا بە مەبەستی تۆڵەکردنەوەی كێشه‌یه‌ی خێزانی كۆنی نێوان دوو بنه‌ماڵه كه ٦٠ قوربانی لێكهوتبوو، چووەبووه گوندەکەی خۆیان و دەستی بە کوشتنی دوو لاو و بریندارکردنی ژنێک کردبوو. ناوبراو پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زاییه‌وه سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا و ڕۆژی شه‌ممه بە شێوەی نەهێنی لە زیندانی “دیزڵ‌ئاوا”ی کرماشان لەسێدارە درا.