ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی به‌فرانباری ١٤٠٢، حوکمی لێدانی ٧۴ زه‌ربه شه‌لاقی “ڕۆیا حشمەتی”، هاووڵاتی خەڵکی سنە و دانیشتووی تاران، لە لقی ئیجرای ئه‌حكام دا جێبەجێ کرا.
“ڕۆیا حشمه‌تی” به‌هاری ئه‌مساڵ، به بیانووی بڵاوبووكردنی وێنه‌ی بێحیجاب له بلواری كه‌شاوه‌رزی تاران، ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌علیقی، سێ ساڵ قه‌ده‌غه‌ی سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ٧٤ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كرا. ناوبراو لەو بارەوە نووسیویه: مه‌ئمووری ئیجرای ئه‌حكام بەهۆی تۆڕدانی لەچکەكه‌ی، هەڕەشەیان لێكردووە کە توندتر قامچی لێ ئه‌ده‌ن و دۆسیه‌یێكی تازه‌ی بۆ ئه‌كه‌نه‌وه. به‌ڵام ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه ته‌سلیم نه‌بووه و مه‌ئموورانی ژن، بە زۆر لەچکەیان لەسەر کردووە و دواتر شه‌لاقیان لە شان، پشت، سمت، ڕان و لاقی داوه، به‌ڵام ڕۆیا هاوكات له‌گه‌ڵ ئێش و ئازاری شه‌لاق، سروودی شۆڕشگێڕانه‌ی خوێندووه.