بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی مانگی گوڵان، سزای سێدارەی دوو بەندکراو بە ناوەکانی “سەعید ئەرجوومەندی” خەڵکی خوڕەمئاوا و دانیشتووی سنە و هەروەها “کیومەرس منبەری” خەڵکی کامیاران لە زیندانی ناوەندیی سنە جێبەجێکرا.
ئەم دوو بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بهئەنقەست دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای قهزایی ڕژیمهوه سزای سێدارەیان بەسەردا سەپابوو. جێگای ئاماژهیه كه بنەماڵەی یەکێک لە کوژراوەکان بە مەبەستی لێخۆشبوون لە “سەعید ئەرجوومەندی” داوای بڕی ٦ ملیار تمەن پارەی کردبوو، بەڵام بنەماڵەی ئەرجوومەندی تەنیا توانیبوویان ٣ ملیار دابین بکەن. سەرەڕای ئەوەی شەوی ڕابردوو خەڵک و چالاکانی مەدەنی لەپێش ماڵی بنەماڵەی کوژراوەکە کۆببوونەوە، بەڵام بەرەبەیانی یهكشهممه سزای سەپێندراو بە سەر سەعید جێبەجێ کرا.