به‌یانی هه‌ینی ١ی به‌فرانباری ١٤٠٢، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “تاهر ده‌وابی” و “محه‌ممه‌دساڵح ئه‌مینی” له زیندانه‌كانی خۆڕه‌م ئاوا و تایباد جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “تاهر ده‌وابی” و “محه‌ممه‌دساڵح ئه‌مینی” پێشتر به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون. هه‌روه‌ها ڕۆژی پێنجشه‌ممه دوو به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی “كه‌ره‌مۆڵڵا لۆڕستانی” و “حسێن پاپی” به هه‌مان تۆمه‌ت بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی خۆڕه‌م ئاوا گوازراونه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ری هه‌یه حوكمه‌كه‌یان جێبه‌جێ بكرێت.