له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، سزای لێدانی قامچی “محه‌ممه‌د محه‌ممه‌دڕه‌زایی” خه‌ڵكی بێجاڕ و نوێنه‌ری پێشووی مه‌جلیسی ڕژیم به‌هۆی به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ “زه‌مین خواری” جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “محه‌ممه‌د محه‌ممه‌دڕه‌زایی” به‌هۆی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ “زه‌مین خواری” به‌رپرسانی ڕژیم، سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركرا و پاش ماوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابه‌وه به پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیزی و ٤٠ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كرا. ناوبراو ماوه‌ی دوو حه‌وتوویه به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكرانی سزاكه‌ی ڕه‌وانه‌ی زیندان كراوه و له‌و ماوه‌یه‌دا به‌هۆی بێبه‌شكردنی له ده‌رمان مانی له خواردن گرتووه و ئیجرای ئه‌حكامی ڕژیم به‌بێ بایه‌خدان به دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراو حوكمی شه‌لاقه‌كه‌ی بۆ جێبه‌جێ كردووه.