له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردووبدا، سزای سێدارەی دوو بەندکراوی خەڵکی کرماشان و کۆهده‌شت بە ناوەکانی “محەممەد حەسەن کەهراری” تەمەن ٢٧ ساڵ و “مورتەزا تەیمووری” ٢٨ ساڵە کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبه‌ره‌كان سزای سێدارەیان بە سەردا سەپابوو، لە زیندانی ناوه‌ندی ئه‌راك جێبه‌جێكرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “محەممەد حەسەن کەهراری” خەڵکی شارۆچکەی “دروودفەرامان”ی سەر بە شاری کرماشان و دانیشتووی شاری کەرەجه و حوكمی له‌سێداره‌دانی ئه‌و دوو كه‌سه به‌بێ ئاگاداری بنه‌ماڵه‌كانیان جێبه‌جێكراوه. جێگای ئاماژەیە کە ئه‌و دوو به‌ندكراوه ٢ ساڵ له‌وه‌پێش لە دوو دۆسیەی جیادا بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە سڕکەرەکان لە شاری ئەراک دەستبەسەر و دواتر لەلایەن لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی ئەو شارەوه سزای سێدارەیان بەسەردا سەپا.