سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی گوڵانی ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدرانی “خۆسرەو بەشارەت”، بەندکراوی بیرمه‌ندی خەڵکی مەهاباد، لە زیندانی قزلحه‌ساری کەرەج جێبەجێ کرا.
“فەرهاد سەلیمی”، “ئەنوەر خزری”، “قاسم ئابه‌ستە”، “خۆسرەو به‌شارەت”، “کامران شێخە” و “ئەیووب کەریمی”، ڕۆژی ١٦ی سەرماوەزی ٢٠٠٩ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزران. ئەو بەندکراوانە بە تۆمەته‌كانی کوشتنی “عەبدولڕەحیم تینا”، “هه‌وڵی تێكدانی ئاسایشی نەتەوەیی”، “چالاکی تەبلیغی دژ بە حکومەت”، “ئەندامبوون لە گرووپە سەلەفییەکان” و “افساد فی الارض” سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.