سەرلەبەیانی سێشەممە ١٢ی بەفرانبار، له شەشهمین ڕۆژ مانگرتن دا، “داوود عەبدوڵڵاهی”، زیندانی بیرمهندی خەڵکی مەهاباد، پاش ١٤ ساڵ بهندكران لە زیندانی قزڵحەساری کەرەج، لەسێدارە درا.
“داوود عەبدوڵڵاهی و شەش چالاکی بیرمهندی دیکە بەناوەکانی “ئەیووب کەریمی”، “فەرهاد سەلیمی”، “ئەنوەر خزری”، “خوسرەو بەشارەت”، “کامران شێخە” و “قاسم ئابهستە” بە تۆمەتهكانی “كوشتنی عەبدوڵڕەحیم تینا”، “تێكدانی ئاسایشی نهتهوهیی”، “چالاکی دژبه کۆماری ئیسلامی”، “ئەندامەتی له گرووپه نایاساییهكان” و “افساد فی الارض” سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرا. مانگی ڕابردوو حوکمی لەسێدارەدانی “قاسم ئابەستە” و “ئەیووب کەریمی” جێبەجێ کرا و ئێستا چوار تۆمەتباری دیکە ئەم دۆسیە لە زینداندا مەترسیی سێدارەدانیان لەسەرە.