ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی مانگی گوڵان، سزای له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی مهاباد به‌ناوی “جه‌لال ڕه‌حیمیان ئازه‌ر” له زیندانی لاكانی ڕه‌شت به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه حوكمی ئێعدامی چوار به‌ندكراو له‌زیندانی لاكانی ڕه‌شت چووه‌ته بواری جێبه‌جێكرانه‌وه و ته‌نیا ناوی “جه‌لال ڕه‌حیمیان ئازه‌ر” خه‌ڵكی مهاباده بۆ ڕای گشتی ئاشكرا كراوه و هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به ناسنامه‌ی ئه‌و سێ به‌ندكراوه‌ی دیكه له‌به‌رده‌ستدا نییه. به‌پێی زانیارییه‌كان، “جه‌لال ڕه‌حیمیان ئازه‌ر” ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ پێشتر به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێنداربوو.