کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

جه‌نایه‌تی ئه‌ردۆغان و ڕیاكاریی ده‌وڵه‌تانی ڕۆژئاوا

22 2

22 2

هاوكات لهگهڵ ئهوهیكههێرشی ئهرتهشی توركییهبۆسهر شار و گوندهكانی كوردستانی سووریهلهڕێگهی زهوی و ئاسمانهوهدرێژهی ههیه، ڕێكخراو و ناوهندهكانی پارێزهری مافی مرۆڤ ڕایانگهیاندووهكهلهم هێرشانهدا، دهیان كهس لهخهڵكی بێدفاع كوژراون و برینداربوون و بهدهیان ههزار كهسیش ئاوارهبوون. بهپێی ڕاپۆرتهكان، ههتا ئێستا پتر له٧٠ ههزار كهس لهدانیشتوانی شار ودێهاتهكانی ناوچهكه، ماڵهكانی خۆیان جێ هێشتووهو ئاوارهبوون. ئهگهر ئهم هێرشانهیكهلهڕۆژی چوارشهممه٩ی ئۆكتۆبرهوهدهستیپێكردووهههروا درێژهی بێت، بهرئاورد كراوهكهبههۆیهوهزیاتر له٣٠٠ ههزار كهس ئاوارهدهبن و بهرهو ئهو ناوچانهدهڕۆن كه هێشتا ژانی زیانهكانی شهڕی داعشی پێوهدیاره‌.

ئهرتهشی داگیركهری توركییهلهباروودۆخێكدا درێژهبهكوشتن و وێرانی و ئاوارهكردنی خهڵكی بێدفاع دهدات كهبهوتهی باڵوێزی ئهمریكا لهڕێكخراوی نهتهوهیهكگرتووهكاندۆناڵد ترامپ سهرۆك كۆماری ئهمریكا، هۆشداری بهئانكارا داوهكهبهرپرسایهتی پاراستنی كوردهكان و باقیی كهمینهكانی دیكهوهئهستۆی توركییهیه‌”. ئهمهش لهحاڵێكدایهكههێرشی ئهرتهشی توركییهبۆسهر كوردستانی سووریهلهو كاتهوهدهستیپێكرد كهبهپێی ڕێكهوتنی پێشتر لهنێوان ترامپ و ئهردۆغان، هێزهكانی ئهمریكا لهسنوورهكانی سووریهو توركییهپاشهكشهیان كرد و ڕێگهیان بۆ هێرشی ئهرتهشی توركییهكردهوه‌. هاوكات ڕۆژی پێنجشهممه١٠ی ئۆكبۆبر، دهوڵهتانی ئۆرووپایی ئهندامی شۆرای ئهمنیهت لهوانهبریتانیا، فهڕانسهو ئاڵمان كهلهههمان كاتدا ئهندامی چالاكیناتۆن، كۆبوونهوهیهكی بهپهلهیان بهڕێوهبرد و بهو پهڕی ریاكاریهوهلهبهیانییهیهكداههوڵی نیزامی یهك لایهنه‌”ی توركییهیان مهحكووم كرد. ئهم دهوڵهتانهههروهها شك و گومانی خۆیان سهبارهت بهپێشێل نهكردنی ستانداردهجیهانیهكان له‌ “ناوچهی ئارامی خوازراوی توركییهدهربڕی. لهڕاستیدا ئهم دهوڵهتانهلهگهڵ پهلاماری ئهرتهشی توركییهو داگیركردنی بهشێك لهخاكی كوردستانی سووریهو پێكهێنانی ناوچهی ئارام، شارهك سازی و گواستنهوهی سێ ملیۆن پهنابهری سووری بۆ ئهو ناوچهیهكێشهیهكی وایان نییهو تهنیا نیگهرانی لهبهرچاو نهگرتنی ستاندارهدهجیهانیهكانن له‌ “ناوچهی ئارامدا. لهلایهكی دیكهوهدهوڵهتی ڕووسیهو كۆماری ئیسلامی ههوڵدهدهن تا هێزی خۆڕاگری كوردستانی سووریه  لهژێر گوشاری هێرشی دووههمین ئهرتهشی ناتۆ واتهتوركییه، لهگهڵ دهوڵهتی سووریهسازشت بكات و بهمجۆرهبهئامانجی خۆیان بگهن.

هێرشی دهوڵهتی توركییهبۆسهر كوردستانی سووریهو جهنایهتهكانی بهڕهزامهندی دهوڵهتی ئهمریكا و پشتیوانیی ناڕاستهوخۆی دهوڵهتانی ئۆرووپایی لهئهردۆغان، بۆ جارێكی دیكهناوهرۆكی پووچ و تێكهڵ لهگهڵ درۆی دیمۆكراسیی غهربی و ئیدعای دیفاع لهمافی مرۆڤی ئهوانی خستهڕوو. بۆ ئهمریكا و دهوڵهتانی ئۆرووپایی دیفاع لهمافی مرۆڤ بهردهوام بهپێی بهرژهوهندی ئابووری و ئهمنیهتی بووه‌. توركییه به‌‌ پێی جوگرافیای سیاسییهك كهههیهتی، پێگهیهكی تایبهتی لهناو سیاسهتی ئابووری و ئهمنیهتی و دیفاعی دهوڵهتانی ئۆرووپایی و ئهمریكا و ئهندامانی ناتۆ ههیه‌. قهبارهی سهرجهم ههناردهكانی یهكیهتی ئۆرووپا بۆ توركییهتهنیا له١٢ مانگی ڕابردوودا، زیاتر له١٧٣ ملیارد یۆرۆ و ڕێژهی هاوردهی ئهكیهتی ئۆرووپا لهتوركییهپتر له١٧٠ ملیارد یۆرۆ بووه‌‌. سهرهڕای ئهم موعاملهپر سوودهبازرگانیانه، جێگیر كردنی ٩٠ بۆمبی ههستهیی ناتۆ و بوونی پێگهی گهورهی ئاسمانی ئهمریكا و ئینگلیس لهخاكی توركییه، جێگیر كردنی مووشهكیپاتریۆتوهك بهشێك لهسپهری دیفاعی مووشهكی ئهمریكا لهم وڵاته، بووهتههۆی ئهوهیكهدهوڵهتانی ئهندامی ناتۆ هۆگری توانا و پێگهی توركییهبهمهبهستیڕێگری لهپهرهسهندنی نفووزی ڕووسیهو چین بن‌. كهوابوو ناتۆ بۆ پاراستنی بۆمبهههستهیهكانی لهسیاسهتی زێدهخوازی ئهردۆغان لهناوچهكهدا دیفاع دهكات. دهوڵهتی توركییه كهبهدوای بوون بههێزی گهورهی ناوچهكهیه‌‌،‌‌ بهپشت بهستن بهپشتیوانیهكانی دهوڵهتانی ئهندامی ناتۆ، دهست دهداتهدهست تێوهردانی نیزامی و بههێرش بردنهسهر كوردستانی سووریهلهئهنجامدانی هیچ جهنایهتێك دهریغ ناكات.

ئهوهیهكهلهئێستادا بههۆی هێرشی نیزامی ئهرتهشی توركییهبۆسهر كوردستانی سووریهلهئارادایه، وهبیرهێنهرهوهی كوشتاری منداڵان و خهڵكی بێدفاعهبهدهستی شوێنیستهكانی دهسهڵاتدارلهسهردهمانی ڕابردوودا. كوشتار ئهرمهنیهكان لهساڵهكانی كۆتایی ئیمپراتووری عوسمانی، كوشتاری خهڵكیدێرسیمبهچهكی كیمیایی لهساڵهكانی ١٩٣٧١٩٣٨، كوشتاری كوردهعهلهویهكان لهلایهنگورگهبۆرهكانو دهزگای ئهمنیهتی له‌ “مهرعهشلهمانگی دێسامبری ١٩٧٨ و جهنایهتی ئهرتهشی فاشیستی دهوڵهتی توركییهلهساڵهكانی دهیهی نهوهدی زایینی كهبههۆیهوه٤ ههزار گوندی كوردستان چۆڵ كرا و یهك و نیو ملیۆن لهماڵ و حاڵی خهڵك لهژێر بڵێسهكانی ئاگردا سووتان و ٤ ملیۆن كهس لهخهڵكی كوردستان ناچار بهكۆچی زۆرهملی كران و ههزار كهسی دیكهش دهستبهسهركران یاخۆد گیانیان لهدهست دا. لهڕاستیدا ئهردۆغان بهداگیركردنی خاكی كوردستانی سووریهو بهكوشتاری خهڵكی بێ دیفاع و ئاوارهكردنی دهیان ههزار كهس لهدانیشتووانی ئهو ناوچهیهو بهتاڵان بردنی ماڵ و حاڵیان لهلایهن ڕهوتهتیرۆریستهئیسلامیهكانهوه، درێژهدهری ئهم ڕێگایهیه‌. بهڵام ههموو بهڵگهكان دهرخهری ئهو ڕاستیهن كهزێدهخوازی ئهردۆغان لهڕۆژاوا لهگهڵ موقاومهتێكی جهماوهری بهرهوڕوو بووهتهوه‌. موقاومهتی یهكینهكانی پاراستنی گهل و یهكینهكانی چهكداری جهماوهری لهبهرامبهر دووههمین ئهرتهشی ناتۆ واتهتوركییهبۆ جارێكی دیكهتوانا و وزهی بزووتنهوهی ڕۆژئاوایان بهههموان نیشان دا. بزووتنهوهی مافخوازانهی خهڵكی كوردستانی سووریهبهسهركهوتنی شكۆداریان بهسهر سۆپای دهوڵهتی خهلافهتی ئیسلامی لهكۆبانی و موقاومهتی سهربهرزانه لهعهفرین و خوڕاگری لهبهرامبهر داگیركاری ئهرتهشی توركییه، لاپهڕهیهكی مێژوویی لهخهباتی مافخوازانهی خهڵكی جیهان تۆمار كرد. بهڵام ئهردۆغان بهپشتیوانی بێ دهریغی له‌ “داعش و جبههنوسره‌” و باقی ڕهوتهتیرۆریستهئیسلامیهكان و جهنایاتێك كهدهرحهق خهڵكی كوردستانی توركییهو سووریهئهنجامی داوه، وهك یهكێك لهگهورهترین جهنایهكارهكان ناوی لهمێژوودا تۆمار كراوه‌.

لهباروودۆخێكدا كهدهوڵهتی فاشیستی توركییه، بهڕێكهوتنی لهگهڵ دهوڵهتی ئهمریكا و بهپشتیوانی ناڕاستهوخۆی دهوڵهتانی ڕووسیه، سووریهو ڕژیمی ئیسلامیی ئێران و ههوهها بهگرتنهبهری سیاسهتی ڕیاكارانهی دهوڵهتانی ئۆرووپایی، هێرشهكانی بۆسهر كوردستانی سووریهدرێژهپێدهدات و ههموو ڕۆژێك جهنایهتی نوێ دهخوڵقێنێت، لهههل و مهرجێك دا كهموقاومهتی خهڵكی كوردستانی سووریهلهژێر ئاگربارانی چهكی قورسی دۆژمن بۆ دیفاع لهدهسهكهوتهكانی ههروا درێژهی ههیه، لهوهها باروودۆخێكدا پشتیوانی لهموقاومهتی خهڵكی سووریه، ئهركێكی ئینسانی و شۆڕشگێرانهو پێویستیهكی سیاسیه‌.