له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا دیسان هه‌واڵی ده‌ستدرێژیی سه‌له‌فییه‌كان بۆسه‌ر گیانی هاووڵاتییان له شاره‌كانی كوردستان بڵاو بۆوه. ئه‌م نموونانه ئه‌گه‌رچی سنووردارن، به‌ڵام بۆ كۆمه‌ڵی كوردستان كه جه‌ماوه‌ری وشیاری پتر له چوار ده‌یه‌یه بۆ وه‌دیهێنانی ئازادی خه‌بات و گیانفیداییان كردووه، پارازیتێكی هوشداردهره. بیانووی ئه‌م گرووپه تیرۆریست و توندئاژۆیانه كفر كردن، خواردنه‌وه‌ی مه‌شرووباتی ئه‌ڵكۆڵی، ڕه‌چاو نه‌كردنی پۆششی مه‌زهه‌بی، ئازادیی ژنان، به‌شداری نه‌كردن له ڕێوڕه‌سمی مه‌زهه‌بی و هیتره.
چالاكیی سه‌له‌فییه‌كان له كوردستان بابه‌تێكی تازه نییه. سه‌رچاوه‌ی سه‌له‌فیگه‌ری وڵاتانی عه‌ره‌بیی ناوچه‌كه بووه و له ماوه‌ی یه‌ك سه‌ده‌ی ڕابردوودا به‌ره‌و وڵاتانی سوننی مه‌زهه‌بیش په‌ره‌ی سه‌ندووه و له ئێستادا شایه‌دی ڕه‌وته سه‌له‌فییه‌كان له زۆربه‌ی وڵاتانی ئیسلامی و له‌ناو كۆچبه‌رانی مسوڵمان له وڵاتانی ڕۆژئاواین. سه‌له‌فیگه‌ری وڵامی مه‌زهه‌بیی به‌شی توندئاژۆی ئیسلامییه كه بۆ ته‌وه‌ر و دیارده پێشكه‌وتووه‌كانی دنیای مۆدێرن وڵامێكی ڕوونی نییه و بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕابردووی دوور، واته بۆ سه‌رده‌می ئیسلام له ١٤ سه‌ده له‌مه‌وبه‌ر.
سه‌له‌فییه‌كان له‌ژێر هه‌ر ناو و نیشانێكدا كاریان كردبێ، هه‌ركات توانیویانه و هیزی مانۆڕیان هه‌بووه، له‌گه‌ڵ هه‌موو كۆنه‌په‌رستان و ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه‌كان به ڕێكه‌وتنی سیاسی گه‌یشتوون و له‌گه‌ڵ به‌شی پێشڕه‌وی كۆمه‌ڵ و هه‌موو هێماكانی دنیای مۆدێرن له سینه‌ماوه تا تێئاتر، له مۆسیقاوه تا كاری ژنان له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ، له‌گه‌ڵ خوێندنی مۆدێرن تا ئازادیی پۆششی ژنان دژایه‌تییان كردووه.
سه‌له‌فییه‌كان ئه‌گه‌رچی سه‌رچاوه و باوه‌ڕی هاوبه‌ش و جیهانبینییه‌كی یه‌كسانیان هه‌یه، به‌ڵام له تاكتیك و هه‌ڵسه‌نگاندنی شێوازی گه‌یشتن به دنیای ئارمانیی خۆیان كه نزیك به ١٤ سه‌ده له‌مه‌وبه‌ر له بیابانه‌كانی عه‌ره‌بستان دا بووه، هێندێك جیاوازیان له گوتار و شێوازی وه‌دی هێنانی باوه‌ڕه دواكه‌وتووه‌كانیان هه‌یه.
ئیدێئۆلۆژیی جههادگهرایی سه‌له‌فی ئیلهامبه‌خشی زۆرێك له گرووپه چه‌كداره‌كانی وه‌ك ئه‌لقاعیده، تاڵه‌بان و داعش له ده‌ستپێكی سه‌ده‌ی ٢١ دا بووه. به‌رئاورد كراوه كه سه‌له‌فییه جههادییهكان كه‌متر له یه‌ك له‌سه‌دی گشت جه‌معییه‌تی مسوڵمانان پێكدێنن.
دیاره ناساندنی سه‌له‌فیگه‌ری له لایه‌ن كۆماری ئسیلامیی ئێرانه‌وه به‌شێك له دۆكتۆرینی سیاسی و كێشمه‌كێشی ژێئۆپۆلیتیكی شیعه‌یه به ڕێبه‌ریی ئێران دژبه مه‌زهه‌بی سوننی به ڕێبه‌ریی عه‌ره‌بستانی سعوودی كه ئه‌وه‌ش خۆی به‌شێك له شه‌ڕی سارد و گه‌رمی ئه‌وان و گرووپه نیابهتییهكانیان دژبه یه‌كتره. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌م دژایه‌تییانه، كۆماری ئیسلامی له كوردستان به‌ئاشكرا له جموجۆڵی سه‌له‌فییه‌كان چاوپۆشی ده‌كات.
مه‌ترسی و دوژمنی سه‌ره‌كی بۆ سه‌له‌فییه‌كان به‌شی چه‌پ و سێكۆلاری كۆمه‌ڵ، ژنانی ئازاده، سۆسیالیسته‌كان و ئه‌و ڕێكخراو و ناوه‌ندانه‌ن كه خوازیاری به‌رابه‌ری و عه‌داڵه‌ت له‌ناو كۆمه‌ڵ دان و هه‌وڵ ده‌ده‌ن خۆیان له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی گۆڕانكاریی زانستی و ئینسانی له ئاستی جیهاندا هاوئاهه‌نگ بكه‌ن.
ئه‌گه‌ر كۆمۆنیست و سێكۆلاره‌كان، سۆسیالیسته‌كان و نوێخوازان و مۆدێرنیسته‌كان پشت به توێژ و چینی وشیاری كۆمه‌ڵ ده‌به‌ستن، سه‌له‌فییه‌كان له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا هه‌وڵ ده‌ده‌ن توێژه هه‌ژار و بێبه‌شه په‌راوێزنشینه‌كان له ده‌وری خۆیان كۆبكه‌نه‌وه. سه‌له‌فییه‌كان به‌و توێژانه‌ی كه ژیانی ئه‌مڕۆیان دژوار و تاقه‌ت پڕووكێنه، به‌و ئینسانانه‌ی كه دنیایان لێ بووه‌ته جهحهنهم، واده‌ی به‌هه‌شت و به‌خته‌وه‌ریی خه‌یاڵییان پێده‌ده‌ن.
به‌ڵام سه‌له‌فییه‌كان ته‌نیا باس له به‌خته‌وه‌ری له جیهانێكی دیكه‌دا ناكه‌ن، چون به واده و به‌ڵێنی به‌هه‌شتێكی نامه‌علووم ناتوانن ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ده‌وری خۆیان كۆبكه‌نه‌وه، هه‌ربۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ كێشه و گرفته‌كانی ئه‌مڕۆی جه‌ماوه‌ری بێبه‌ش و په‌راوێزنشینیش وڵامێكیان بێت.
“اخوان المسلمین“، سوننهتهن ڕێكخراوێكی نیمچه كۆمه‌ڵایه‌تیی بۆ خۆی ڕێكخستووه و له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵك له نه‌خۆشییه‌وه تا مه‌رگ، له پێكهێنانی تۆڕی خزمه‌تگوزاریی پزیشكی، ماڵی، نیشته‌جێبوون و ته‌نانه‌ت خۆراك بۆ هه‌ژارن به‌شداری ده‌كات.
سه‌له‌فییه‌كانیش ده‌زانن كه ته‌نیا به واده‌ی به‌هه‌شت ناتوانن ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له هه‌ژاران و په‌راوێزنشینان له‌ده‌وری خۆیان كۆبكه‌نه‌وه و هه‌ربۆیه له‌و تۆڕه خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی كه پێكیانهێناوه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌ندامانیان كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گرن.
سه‌له‌فییه‌كان له تۆڕی كشوه‌ری و ناوچه‌ییدا ڕێكخراون و له ئه‌زموونه‌كانی یه‌كتری كه‌ڵك وه‌رده‌گرن. سایت، ڕێبه‌ر و بانگهشهكاریان هه‌یه و له‌گه‌ڵ هێزگرتن و سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ر ڕه‌وتێكی توندڕه‌و و تیرۆریستی زیاتر رووحییه ده‌گرن. لێره‌دا هیچ جیاوازییه‌كی نییه ئه‌م ڕه‌وته داعش بێت یان تاڵه‌بان، ئه‌لقاعیده بێت یان باقی حیزب و حكوومه‌ته‌كانی پشتیوانی وههابیسم و سه‌له‌فیگه‌ری، هه‌رچییه‌ك بێت بۆ ئه‌وان وره‌به‌خشه.
له كوردستان كه سێكۆلاریسم و حه‌ره‌كه‌تی چه‌پ و سۆسیالیستیی ده‌ستی باڵای بووه، وههابیون و سه‌له‌فییه‌كان له په‌نا پشتیوانیی ئاشكرا و نهێنیی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستیان داوه‌ته ترساندنی خه‌ڵك له شار و گونده‌كان. چه‌قۆكێشی، هێرش بۆسه‌ر خه‌ڵكێك كه حازر به قه‌بووڵی سوننه‌ت و یاسای كۆنه‌په‌رستانه‌یان نین، ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربڕین و وه‌ڕێخستنی شه‌ڕی دین و كفر به‌شێك له تاكتیك و ستراتێژی ئه‌وانه.
ئێمه خوازیاری كۆمه‌ڵ و ده‌سه‌ڵاتێكین كه ئایین به بابه‌تیی شه‌خسی خه‌ڵك بناسێنێت، هیچ ئایینێكی ڕه‌سمی له وڵات‌دا بوونی نه‌بێت. فێركردن و یاساكانی وڵات له‌سه‌ر بنه‌مای هیچ مه‌زهه‌ب و دینێك نه‌بێت، رووحانییه‌ت له پشتیوانیی ماڵیی ده‌سه‌ڵات و ماڵیاتدهر به‌هره‌مه‌ند نه‌بێت. ئازادیی دینداری و بێدینی به‌ڕه‌سمی بناسرێت و گشت هه‌ڵاواردنێكی مه‌زهه‌بی دژبه هاووڵاتییان هه‌ڵوه‌شێته‌وه.
ئێمه باوه‌ڕمان به‌وه‌یه كه له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیمۆكراتیكدا كه مه‌زهه‌ب بابه‌تی شه‌خسی مرۆڤه‌كانه و دین دهخاڵهتێك له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات و جه‌ماوه‌ردا ناكات، هه‌موو باوه‌ڕه باو و مه‌زهه‌بییه‌كان، هه‌موو باوه‌ڕه سیاسییه‌كان كه ئازادیی بێ شه‌رت و مه‌رجی سیاسی و مافیی سه‌ره‌تایی خه‌ڵكیان قه‌بووڵ كردووه و به ڕه‌سمیی ده‌ناسن و نایانهه‌وێ به وه‌ڕێخستنی شه‌ڕی مه‌زهه‌بی خۆیان به‌سه‌ر خهڵكیتردا بسه‌پێنن، ده‌توانن ئازاد بن.
خه‌ڵكی شه‌ریف و وشیاری كوردستان كه بۆ وه‌دیهاتنی ئازادی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌مووجۆره هه‌ڵاواردنێك خه‌بات و گیانفیداییان كردووه، توندڕه‌وان و تیرۆریسته مه‌زهه‌بییه‌كان، له هه‌ر شكڵ و قوماشێكدا، به یه‌كڕیزی و وشیارییه‌وه ده‌خه‌نه‌وه سه‌ر جێی خۆیان.
خه‌ڵكی شه‌ریف و ئازادیخوازی كوردستان و جه‌ماوه‌ری كرێكار و زه‌حمه‌تكێش ڕێگه ناده‌ن له دواڕۆژی ڕووخانی كۆماری ئیسلامی‌دا، دیكتاتۆریی و كۆنه‌په‌رستیی سه‌له‌فیگه‌ری جێگای كۆنه‌په‌رستیی شیعه بگرێته‌وه و نیزامی فكری و سیاسیی وه‌ك داعش و تاڵه‌بان به زه‌بری توندوتیژی به‌سه‌ر خه‌ڵكدا بسه‌پێت.