هه‌مشه‌هری ڕۆژنامه‌ی شاره‌داریی تاران ڕاپۆرتێكی سه‌باره‌ت به قه‌یرانی مه‌سكه‌ن له ئێران ئاماده كردووه و له‌م پێوه‌نده‌دا نووسیویه‌تی: “سه‌همی هه‌زینه‌ی مه‌سكه‌ن له سه‌به‌دی بژێوی بنه‌ماڵه‌یه‌كدا له ئاستی جیهان به‌شێوه‌ی مامناوه‌ند ١٨ له‌سه‌ده و به‌رز و نزمییه‌كانی له نێوان ١٥ بۆ ٢٥ له‌سه‌د دایه. واته یه‌ك كه‌س به‌شێوه‌ی مامناوه‌ند له بری حه‌قده‌ستی یه‌ك سه‌عات و نیویی كاری ڕۆژانه ده‌توانێ كرێی ماڵ و هه‌زینه‌ی نیشته‌جێ بوونی خۆی له‌م ڕۆژه‌دا دابین بكات و ماباقیی حه‌قده‌سته ٦ سه‌عات و نیوه‌كه‌ی بكاته هه‌زینه‌ی دابینكردنی باقیی پێداویستییه‌كانی دیكه‌ی له‌وانه خۆراك، پۆشاك، سه‌یران، وه‌رزش، ده‌رمان و هیتر.” له‌م ڕاپۆرته‌دا هاتووه كه سه‌همی هه‌زینه‌ی مه‌سكه‌ن له سه‌به‌دی بنه‌ماڵه‌یه‌كی شاری له ئێران به‌رابه‌ره له‌گه‌ڵ حه‌قده‌ستی ١٦ سه‌عات كاری ڕۆژانه. به واتایه‌كی دیكه، سه‌رپه‌رستی بنه‌ماڵه‌یه‌ك مانگانه دوو به‌رابه‌ری ئه‌و حه‌قده‌سته‌ی كه یاسای كار بۆ ٨ سه‌عات كاری ڕۆژانه‌ی دیاریكردووه ده‌بێ بكاته هه‌زینه‌ی دابینكردنی مه‌سكه‌ن.
ئەو ئامارانەی کە لە لایەن خودی دەسەڵاتی ئیسلامییەوە بڵاودەکرێنەوە بەڕوونی نیشانی دەدەن کە چلۆن ملیۆنان لاوی ئەم وڵاتە نە توانای کڕینی ماڵیان هەیە و نە تەنانەت دەشتوانن ماڵ بەکرێ بگرن و ناچارن بەپێچەوانەی مەیل و خواستی خۆیان لەگەڵ بنەماڵەکانیان بژین و ئەزموونی ژیانی سەربەخۆیان لێ زەوت کراوە. چەندین ملیۆن بنەماڵە لە پەراوێزی شارەکان و بەبێ هەبوونی ئیمکاناتی وەک ئاوی خواردنەوەی سالم، بەرق، گاز و سیستمی گونجاوی ئاوەڕۆ، لە چارداخ و تەنانەت لە سەربانی ماڵەکان دەژین.
مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به مه‌سكه‌نی گونجاو، سالم و هه‌رزان مافی سه‌ره‌كیی خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش و هه‌موو هاووڵاتییانی ئه‌م وڵاته‌یه. دابینكردنی مه‌سكه‌ن له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی ئیسلامی‌دا بووه‌ته كابووسێك بۆ ملیۆنان كه‌س له خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش و توێژه‌كانی ناوه‌ڕاست و به‌شێك له چینی مامناوه‌ند.
لە ئێران ملیۆنان کەس دەستیان بە مەسکەنی گونجاو ڕاناگات. پەراوێزنشینی، گۆڕخەوی، سەربان خەوی، چارداخ نشینی، کارتۆن خەوی، خەوتن لە پیادەڕەو و پارکەکان و بێ ماڵوحاڵی بوونەتە چەمک و دەستەواژەی ڕۆژانە. ڕژیمێك كه خۆی نوێنه‌ری خه‌ڵكی بێبه‌ش پێناسه ده‌كرد و قه‌رار بوو مه‌سكه‌ن، ئاو و به‌رق بۆ خه‌ڵك بكاته خۆڕایی، هەموو بەرپرسە ورد و درشتە حکوومەتییەکان و ئاخوندەکانی کۆشکنشین و جەماوەری خەڵکیشی تەنانەت ناچار بە گۆڕخەوی لە قەبرستانەکاندا کردووە. بازاڕی مەسکەن لە ئێران تووشی وەزعییەتێک بووە کە بێجگەلە دەسەڵاتداران و ڕانتخۆران، بێجگەلە سۆڵتانەکانی ئاسن، سیمان، دار، گەچ، ئاجۆر و کەرەستەی بیناسازی و بێجگەلە زەوی خۆران، کێوخۆران، جەنگەڵخۆران کە کاربەدەستانی ئەمنیەتی و نیزامی و دەزگای ڕووحانییەتن، کەمتر کەس و ناوەندێک ده‌توانن بیر له دابینكردنی مه‌سكه‌نی گونجاو بكه‌نه‌وه.
ئێران وڵاتێکە کە خاوەن زەوی، سەرچاوەی سرووشتی و سەروەتی فراوانە و ئەو ئیمکانەی هەیە کە هەموو دانیشتووانی ئەم وڵاتە لە سەرەتاییترین مافی خۆیان واتە لە مافی هەبوونی مەسکەن و سەرپەنای ئەمن و ستاندارد بەهرەمەند بن. لەوبەری ئەم قەیرانەدا دوو هێزی کۆمەڵایەتیی دژبە یەک ڕاوەستاون. یەکیان گرووپێکی بچووکە کە لە قەیران و بەرز و نزمییەکانی بازاڕدا بە سوودی ئەفسانەیی دەگەن و ئەگەریش خوازیاری هێور کردنەوەی قەیرانیش بن، کۆنتڕۆڵی هەمیشەیی قەیران بە قازانجی خۆیان نازانن. ئه‌ویتریان زۆرینه‌ی توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگان كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م ڕژیمه‌دا هێوایهكیان به باشتربوونی ژیان، له‌وانه به‌هره‌مه‌ندبوون له مه‌سكه‌نی گونجاو نه‌ماوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان به‌شێوه‌ی مامناوه‌ند نزیكه‌ی ٧٠ له‌سه‌دی داهاتی بنه‌ماڵه‌یه‌ك به‌تایبه‌ت له شاره گه‌وره‌كان ده‌كرێته هه‌زینه‌ی مه‌سكه‌ن و ئه‌و ٣٠ له‌سه‌ده‌ی دیكه‌شی به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شی دابینكردنی پێداویستییه‌كانی بنه‌ماڵه له‌وانه دابینكردنی خۆراك، ده‌رمان و هه‌زینه‌ی خوێندنی منداڵان ناكات. قه‌یرانی مه‌سكه‌ن له ئێران جه‌ماوه‌رێكی هه‌رچی زیاتری به‌ره‌و هه‌ژاریی بێ‌سنوور بردووه.
هه‌بوونی شوێنی نیشته‌جێ بوونی گونجاو و ئه‌من مافی هه‌موو ئینسانێكه. حكوومه‌تی ئیسلامی كه له دابینكردنی مه‌سكه‌ن بۆ خه‌ڵك بێتوانایه و سه‌روه‌ت و سامانی وڵات ده‌كاته خه‌رجی تیرۆریسم له ده‌ره‌وه و سه‌ركوت و كوشتار له ناوخۆی وڵات، لیاقه‌تی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیی به‌سه‌ر خه‌ڵكدا نییه. ئه‌مڕۆ پتر له هه‌ر كاتێك ئه‌منییه‌ت و خۆشبژێویی خه‌ڵك به ڕووخاندنی ڕژیمی ئیسلامییه‌وه گرێ دراوه و بۆ دابینكردنی خۆشبژێوی و مه‌سكه‌نی گونجاو بۆ چه‌ندین ملیۆن بنه‌ماڵه له ئێران حكوومه‌تی ئیسلامی ده‌بێ نه‌مێنێت و نیزامێكی سه‌رچاوه‌گرتوو له ده‌سه‌ڵاتی جه‌ماوه‌ر جێگای بگرێته‌وه.