به نزیك بوونه‌وه له كۆتایی مۆڵه‌تی گه‌مارۆی كه‌ره‌سته‌ی نیزامیی كۆماری ئیسلامی و ئه‌گه‌ری دووباره كردنه‌وه‌ی ئه‌م گه‌مارۆیه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه، ده‌رفه‌تێكی دیكه بۆ قه‌یران نانه‌وه و موعامه‌له كردنی ڕژیم خوڵقاوه. حه‌سه‌ن ڕووحانی چه‌ندین جار له به‌رامبه‌ر باڵی نه‌یاردا یه‌كێك له ده‌ستكه‌وته گرینگه‌كانی پاراستنی به‌رجامی، لابردنی گه‌مارۆی كه‌ره‌سته‌ی نیزامیی له مانگی به‌فرانباری ئه‌مساڵدا ڕاگه‌یاندووه و وتوویه‌تی كه “كۆتایی ئه‌م گه‌مارۆیانه بۆ كۆماری ئیسلامی، به واتای گه‌یشتن به ئامانجێكی گه‌وره‌ی سیاسی و دیفاعی و ئه‌منیه‌تیه”. به‌ڵام ڕاگه‌یاندنی بڕیاری ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به هه‌وڵ دان بۆ دووباره كردنه‌وه‌ی گه‌مارۆی كه‌ره‌سته‌ی نیزامیی ڕژیم، كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی خستووه‌ته جم و جۆڵه‌وه تا به‌ڵكوو بتوانن به قه‌یران نانه‌وه له‌م بواره‌دا، گوشاری گه‌مارۆ ئابووریه‌كان كه‌م كه‌نه‌وه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی گوڵان، حه‌سه‌ن ڕووحانی له‌مباره‌وه وتی: ” له ئێستادا له ئه‌مریكا، شه‌ڕه‌نگێزترین ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر كاره. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ته‌نانه‌ت ئه‌لفبای سیاسه‌تیش نازانێت. ئه‌وه‌یكه ئه‌مڕۆ ئامریكاییه‌كان سه‌باره‌ت به گه‌مارۆی كه‌ره‌سته‌ی نیزامیی باسی لێده‌كه‌ن، ده‌بێ ئه‌وه بزانن كه لابردنی ئه‌م گه‌مارۆیانه به‌شێكی جیانه‌كراوه له به‌رجام. ئه‌گه‌رچی كڕین و فرۆشتنی چه‌ك و چۆڵی ئێمه له پێناو ئامانجی ئاشتیخوازانه دایه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر گه‌مارۆی كه‌ره‌سته‌ی نیزامیی له‌ژێر هه‌ر ناو و مێكانیزمێك دا بخرێته سه‌رمان، بۆ ئه‌وان داواهاتی زۆر خراپی ده‌بێت“. جه‌وادی زه‌ریفیش ڕۆژی پێنجشه‌ممه وتی:” بڕیارنامه‌كانی ڕێكه‌وتنی به‌رجام په‌یوه‌ندیه‌كی به ئه‌مریكاوه نییه و ئیدیعای نه‌فامانه‌ی به‌رپرسانی ئه‌مریكاش بۆ ئێمه شتێكی تازه نییه. ئێمه چالاكیه‌كانی خۆمان له چوارچێوه‌ی به‌رجامدا ئه‌نجام داوه و ئه‌ندامانی ئێستای به‌رجام ده‌توانن هه‌ڵسووكه‌وتی خۆیان ئیسلاح بكه‌ن تا ئێمه‌ش به‌رجام به ته‌واوه‌تی به‌ڕێوه به‌رین“. عه‌لی شهمعخانیش دووباره كردنه‌وه‌ی گه‌مارۆی كه‌ره‌سته‌ی نیزامیی كۆماری ئیسلامیی، مه‌رگی ئه‌به‌دیی ڕێكه‌وتنی به‌رجام پێناسه كرد و وتی “ئێمه بۆ ئه‌م باروودۆخه ئیحتمالیه، پێشتر ته‌گبیری خۆمان كردووه”. عه‌لی ڕه‌بیعی وته‌بێژی ده‌وڵه‌تیش هه‌ڕه‌شه‌ی كرد كه دووباره كردنه‌وه‌ی گه‌مارۆی كه‌ره‌سته‌ی نیزامیی، له‌گه‌ڵ كاردانه‌وه‌ی سه‌ختی ئێمه به‌ره‌وڕوو ده‌بێته‌وه و نه ته‌نیا بۆ به‌رجام به‌ڵكوو بۆ ئه‌منیه‌ت و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌ش دواهاتی زۆر خراپی ده‌بێت. ئه‌گه‌رچی ڕێبه‌رانی كۆماری ئیسلامی ده‌زانن كه ئه‌م هه‌ڕه‌شه و خه‌ت و نیشان كێشانانهیان بێ پشتیوانه‌یه، به‌ڵام به‌وه‌شه‌وه، ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر گه‌مارۆی كه‌ره‌سته‌ی نیزامی داسه‌پێندرێ، كۆماری ئیسلامی له “په‌یمانی ڕێگری له په‌ره‌سه‌ندنی چه‌كی ناوه‌كی” دێته ده‌ر.
به پێی بڕیارنامه‌ی ٢ هه‌زار و ٢٣١ی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێكه‌وتنی به‌رجام له ساڵی ٢٠١٥دا، گه‌مارۆی كه‌ره‌سته‌ی نیزامیی له‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی پاش پێنج ساڵ واته له مانگی به‌فرانباری ئه‌مساڵدا لاده‌بردرێت و دواتر ڕژیم ده‌توانێ چه‌ك و چۆڵی پێویستی خۆی بكڕێت. به‌ڵام له‌م دوایانه‌دا به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا ڕایانگه‌یاندووه كه ڕێگه ناده‌ن گه‌مارۆی كه‌ره‌سته‌ی نیزامی له‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی لاچێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه بڕیارنامه‌ی ٢ هه‌زار و ٢٣١، دابین كردن، فرۆش و گواستنه‌وه‌ی سیسته‌می مووشه‌كی، ئۆتۆمبێلی زرێیی، تۆپخانه‌ی قورس، فڕۆكه‌ی جه‌نگی و كه‌شتیی جه‌نگیی بۆ ئێران، “ڕێگه‌پێنه‌دراو” ڕاگه‌یاندووه. له‌مباره‌وه ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی گوڵان، “برایان هووك” نوێنه‌ری تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به كاروباری ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی كرد كه ئه‌گه‌ر گه‌مارۆی كه‌ره‌سته‌ی نیزامی كۆماری ئیسلامی له لایه‌ن شۆرای ئه‌منیه‌ته‌وه دووباره نه‌كرێته‌وه، هه‌موو گه‌مارۆكانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له ڕێگه‌ی “مێكانیزمی ماشه”وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه. ئه‌مریكا هۆكاری ئه‌م هه‌وڵه‌ی، ڕێگری له ناردنی چك و چۆڵ و كه‌ره‌سته‌ی نیزامی كۆماری ئیسلامی بۆ گرووپه‌كانی نزیك به خۆی له سووریه و یه‌مه‌ن و عێراق ڕاگه‌یاندووه.
به‌ڵام بۆچی گه‌مارۆی كه‌ره‌سته‌ی نیزامی له وه‌ها باروودۆخێكدا، كاردانه‌وه و هۆشداری توندی به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامیی لێده‌كه‌وێته‌وه؟ له باروودۆخێكدا كه قه‌یرانی قووڵی ئابووری به‌رۆكی ڕژیمی گرتووه و ژیان و گوزه‌رانی پتر له ٧٠ له‌سه‌دی خه‌ڵكی ئێران له ژێر هێڵی هه‌ژاری دایه، ڕژیمی ئیسلامی ته‌نانه‌ت له به‌رامبه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی كۆرۆناشدا خۆی به به‌رپرس نازانێت. پرسیار ئه‌وه‌یه بۆچی ڕژیم ده‌هۆڵی كڕینی كه‌ره‌سته‌ی نیزامی ده‌كوتێت و ئه‌م بابهتهته به واتای “گه‌یشتن به ئامانجێكی گه‌وره‌ی سیاسی و دیفاعی و ئه‌منیه‌تی” پێناسه ده‌كات؟ له ڕاستیدا، كۆماری ئیسلامی به كۆتایی خۆی گه‌یشتووه و توانای به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگا و توانای وڵامدانه‌وه‌ی به خواسته‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران نه‌ماوه. خوڵقاندنی قه‌یران بۆ ڕژیم، به‌رده‌وام تاكتیكێك بووه بۆ شاردنه‌وه‌ی داماویهكانی خۆی و به‌ڵگه‌یه‌ك بووه بۆ سه‌ركوتی داخوازییه‌كانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك.
ئه‌وه‌یكه خه‌ڵكی ئێران به تایبه‌ت كرێكاران و جه‌ماوه‌ری هه‌ژاری كۆمه‌ڵگا، له ئێستادا به‌ڕاستی پێویستیانه، دابین كردنی ژیانێكی ئاسایی ئینسانییه. خوڵقاندنی قه‌یران و كێشه‌ی نیزامی له ناوچه‌كه له ڕێگه‌ی پڕچه‌ك كردنی ڕه‌وته تیرۆریسته ئیسلامیه‌كانی سه‌ر به ڕژیم، نه‌ته‌نیا قازانجێكی بۆ خه‌ڵكی سته‌ملێكراوی ئێران تێدا نییه، به‌ڵكوو به پێچه‌وانه‌وه، دژبه به‌رژه‌وه‌ند و ژیان و گوزه‌رانی ئه‌وانیشه. كۆماری ئیسلامی تێچووی خوڵقاندنی قه‌یرانه‌كان له سفره‌ی خه‌ڵكی ئێرانه‌وه ده‌دات. له باروودۆخێكدا كه چالاكیی پتر له ٨٠ له‌سه‌دی ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌مهێنان له ئێران ڕاگیراون، له حاڵێكدا كه بێكاری و هه‌ژاری و برسیه‌تی، به‌رده‌وام هه‌موو ڕۆژێ، ژیانی ژماره‌یه‌كی زیاتر ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه، له باروودۆخێكدا كه هه‌موو ڕۆژێ به ژماره‌ی بێ ماڵ و حاڵان، موعتادان، له‌شفرۆشان، منداڵانی كار و سه‌رشه‌قام و كارتۆن خه‌وه‌كان زیاد ده‌بێت، له حاڵێكدا كه بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، هه‌موو ڕۆژێ، گیانی سه‌دان كه‌س له خه‌ڵك ده‌گرێت، جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێشی ئێران، هاویشتنی ماهواره و به‌هێز كردنی مووشه‌ك و مانۆڕی ده‌ریایی و كڕینی چه‌ك و چۆڵ و كه‌ره‌سته‌ی نیزامی بۆ شه‌ڕنانه‌وه له ناوچه‌كه و دابین كردنی سه‌رچاوه‌ی ماڵی و چه‌كوچۆڵی گرووپه ئیسلامیه‌كانیان، پێویست نییه. ئه‌و هه‌زینه كه‌ڵانانه‌ی كه كۆماری ئیسلامی له‌م بوارانه‌دا ده‌یاندات ته‌نیا له خزمه‌ت به‌رده‌وام بوونی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی دایه و دژبه قازانجی خه‌ڵكه و له سفره‌ی ئه‌وانیشه‌وه‌یه كه دابینیان ده‌كات.
كرێكاران و جه‌ماوری خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش ، نابێ ڕێگه بده‌ن، نیزامێك كه له ماوه‌ی چوار ده‌یه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یدا، بێجگه‌له هه‌ژاری و برسیه‌تی و كوشتار و خوێنڕشتن بۆ خه‌ڵك ده‌ستكه‌وتێكی نه‌بووه، نیزامێك كه كۆمه‌ڵگای ئێرانی به‌ره‌و گه‌نده‌ڵی و له‌ناوچوون بردووه، نیزامێك كه به‌رده‌وامبوونی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر سه‌ركوت و زه‌بروزه‌نگ و كوشتنی ئینسانه‌كان بینا كردووه، له‌وه زیاتر چاره‌نووسی كۆمه‌ڵگا فیدای پاراستنی ده‌سه‌ڵاته نهكبهتبارهكهی بكات.