کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانكوردستانهه‌واڵه‌کان

جه‌ریمه‌ی موعه‌لیمانی مه‌ریوانی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رشی ئه‌و شاره‌

جه‌ریمه‌ی موعه‌لیمانی مه‌ریوانی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رشی

له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئامووزش و په‌روه‌رشی مه‌ریوان له‌ هه‌وڵێكی نایاسایی  و به‌بێ هیچ هۆكارێك شه‌ش كه‌س له‌ موعه‌لیمانی ئه‌و شاره‌ی به‌ بیانووی به‌دواداچوون بۆ داخوازییه‌كانیان جه‌ریمه‌ كردووه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان ناسنامه‌ی ئه‌و شه‌ش موعه‌لیمه‌ بریتیه‌ له‌: “سامان كوشش”، “ته‌حسین موسته‌فا”، “فاڕۆق سه‌عیدزاده‌”، “شه‌یدا شه‌مس”، “فاتمه‌ غوڵامی” و “عه‌لی دلاویز” كه‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رشی مه‌ریوانه‌وه‌ ته‌نیا به‌ بیانووی به‌دواداچوون بۆ داخوازییه‌ سنفیه‌كانیان به‌ جه‌ریمه‌ی ماڵی، دوورخستنه‌وه‌ و وه‌لانانی ڕیزبه‌ندی سزا دراون. شایانی باسه‌ كه‌ وێڕای كه‌م كردنه‌وه‌ی حقوقی ڕیزبه‌ندی مانگی سه‌رماوه‌ز ته‌واوی مه‌زایاكانی مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ئه‌و شه‌ش چالاكه‌ سنفیه‌ وه‌لا نراوه‌.