له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه له ڕۆژی ٢٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، یه‌كه‌مین ساڵڕۆژی ئاخێزی جه‌ماوه‌ری دژبه گران بوونی نرخی بێنزین و بژێوی ژیان، شایه‌دی توندبوونه‌وه‌ی هه‌وڵه ئهمنییهتییهكانی ڕژیم له سه‌رتاسه‌ری ئێرانین. مانۆڕه‌كانی به‌سیج له گه‌ڕه‌كه‌كانی په‌راوێزی شاره‌كان، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و مه‌ده‌نی، شهللاق لێدان له‌به‌رچاوی خه‌ڵك، ناردنی ئێحزاریهی ده‌سته جه‌معی بۆ ٧١ كه‌س له هاووڵاتییانی شاری بێهبه‌هان، ڕاگه‌یاندنی حوكمی زیندان و شهللاق بۆ ١٦ كه‌س له ناڕازیانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر له ئۆستانی كوردستان، توندبوونه‌وه‌ی گوشار بۆ سه‌ر به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، ئێعدامی ١١ كه‌س له مهحكوومانی دادگا ئاساییه‌كان، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ته‌نیا چه‌ند نموونه‌یه‌كن له‌و هه‌وڵانه. هه‌روه‌ها له‌م ڕۆژانه‌دا به‌ئاشكرا شایه‌دی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی توندوتیژیی پۆلیس و مه‌ئموورانی لیباس شه‌خسی، له سه‌رشه‌قام و گوزه‌ره گشتییهكانین. ئه‌گه‌رچی سه‌ركوتی به‌رده‌وام به‌شێكی جیانه‌كراوه‌یه له ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی، به‌ڵام نیشانه‌كان ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن كه له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر و نیگه‌رانی له ئاخێزێكی دیكه‌ی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك، كۆماری ئیسلامی به هه‌وڵی پێشگرانه، به‌نیازه كه‌ش و هه‌وای ترس و تۆقاندن به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا زاڵ بكات.
ڕۆژی ٢٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ١٣٩٨، شایه‌دی به‌رینترین ناڕه‌زایه‌تییه‌كان دژبه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، بووین. ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه به‌دوای سههمیهبهندیی دووباره‌ی بێنزین له ئێران و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٣٠٠ له‌سه‌دیی قیمه‌تی بێنزین ده‌ستی پێكرد. ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، زۆربه‌یان له گه‌ڕه‌كه كرێكاری و هه‌ژارنشینه‌كانی شاره‌وه سه‌ریان هه‌ڵدا و له‌سه‌ره‌تادا ئاشتی خوازانه بوون، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆسه‌ر ڕیزی خۆپیشانده‌ران، به توندوتیژی كێشران و بوون به ئاخێزێكی سه‌رتاسه‌ری دژبه گشت ده‌سه‌ڵاتی ڕژیم. ئه‌م ئاخێزه هاوكات ١٩٠ شاری ئێرانی گرته‌وه و نزیك به یه‌ك حه‌فته درێژه‌ی بوو. ڕژیم بۆ ڕێگری كردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌م ئاخێزه، تۆڕی ئینتێرنێت و ته‌له‌فونی مۆبایلی بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژ قه‌تع كرد. پاش وه‌سڵ بوونه‌وه‌ی دووباره‌ی هێڵه‌كانی په‌یوه‌ندی، هه‌م پانتایی به‌شداربوونی ملیۆنی خه‌ڵك له‌م ناڕه‌زایه‌تییانه‌دا ئاشكرا بوو و هه‌م وه‌حشیگه‌ریی ڕژیم دژبه جه‌ماوه‌ری ناڕازی، نیشانی خه‌ڵكی جیهان درا. له جه‌ره‌یانی ئه‌م ئاخێزه مه‌زنه‌دا، نزیك به هه‌زار و ٥٠٠ كه‌س كوژران و پتر له ٧ هه‌زار كه‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ر كران. سه‌ره‌ڕای سه‌ركوتگه‌ری و دڕنده‌یی ڕژیم، ئه‌مڕۆ، ئه‌وه كۆماری ئیسلامییه كه له وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ڕۆژه‌كانی حه‌فته‌ی كۆتایی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ تۆقاوه و به هه‌وڵی پێشگرانه‌ی، به‌ته‌مایه له به‌ڕێوه‌چوونی یادی گیان به‌خت كردووانی ئه‌م ئاخێزه ڕێگری بكات.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر “حه‌سه‌ن كه‌ره‌می“، فه‌رمانده‌ی یه‌گانی ویژه‌ی پۆلیسی ئێران له وتووێژ له‌گه‌ڵ “ئیلنا“، هه‌واڵنێریی ڕه‌سمیی كۆماری ئیسلامی، به ڕاشكاوی وتبووی كه: “هێزی پۆلیس خۆی بۆ سه‌ركوتی ناڕه‌زایه‌تی له ساڵ ٩٩ دا ئاماده كردووه”. هه‌روه‌ها ئهئكیدیشی كردبوو كه: “دوژمن له ڕێگه‌ی جۆراوجۆره‌وه له‌وانه لێكبڵاویی ناوچه دهرگیرهكان ویستی ئێمه ماندوو بكات، به‌ڵام ئێستا، به‌سه‌ر ئه‌م بوارانه‌دا زاڵ بووین و واحیدهكان به خێراییه‌كی زیاتر ئاماده‌ن تا بتوانن له ناوه‌وه‌ی شاره‌كان له ڕێگه‌ی سێناریۆی جۆراوجۆر، ئامرازی گواستنه‌وه‌ی سووك و سه‌یار، له سه‌ری وه‌ختی خۆیدا ڕاگوێزن“.
ئه‌وه‌یكه هه‌موو په‌رده‌كان لادراون و بهرپرسیهكی ده‌وڵه‌تی به‌م شێوه‌یه به زمانی هه‌ڕه‌شه‌وه، ڕوو به خه‌ڵك ده‌دوێ، نیشانی ده‌دا كه چ دهرهیهكی قووڵ كه‌وتووه‌ته نێوان ڕژیم و زۆربه‌ی هه‌ره زۆری جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ئێرانه‌وه. ده‌توانین بیبینین كه تا چ ڕاده‌یه‌ك باروودۆخهكه به زیانی كۆماری ئیسلامی گۆڕاوه، به‌جۆرێك كه خۆی ناچار ده‌بێت به‌م شێوه‌یه توانای سه‌ركوتی خۆی به ڕووی خه‌ڵك بكێشێ. به‌ڵام له‌ڕاستیدا، كاری ڕژیم له‌وانه ترازاوه. ڕژیمێك كه به‌مجۆره هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵك ده‌كات، هه‌ر ئه‌و ڕژیمه‌یه كه هیچ كات له سه‌ركوتی خوێناوی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵك ده‌ستی نه‌پاراستووه، به‌ڵام به‌وه‌شه‌وه، له حاڵێكدا كه به‌هۆی گه‌لێك هۆكاری ڕوون، ڕژیم له هه‌موو بوارێكه‌وه لاوازتر بووه و خه‌ڵكیش له هه‌موو كاتێك لێی بێزارتر و تووڕهترن، زمانی هه‌ڕه‌شه به‌كار ده‌بات و ده‌ستی داوه‌ته هه‌وڵی ئه‌منییه‌تیی پێشگرانه له ساڵوه‌گه‌ڕی ئاخێزه مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ردا.
كۆماری ئیسلامی هه‌ر وه‌ك هه‌موو ڕژیمێكی دیكتاتۆری بورژوازیی دیكه، ته‌نانه‌ت له‌سێبه‌ری خۆشی ده‌ترسێ. هه‌ر بۆیه ههمووجۆر ناڕهزایهتیهكی مه‌ده‌نی و پیشه‌یی، بۆ مانه‌وه‌ی خۆی، به مه‌ترسی ده‌زانێ. له ماوه‌ی ساڵانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م ڕژیمه‌دا، مانگرتنی كرێكاری، ناڕه‌زایه‌تیی ژنان، چالاكانی ژینگه پارێز، به‌رده‌وام سه‌ركوت و خه‌ڵتانی خوێن كراون. سه‌رانی ڕژیم هه‌میشه له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بوون كه هه‌رجۆره نهرمشێكی ئیحتمالی له به‌رامبه‌ر خواستی ناڕازیاندا، چاوهڕوانیهكانیان ده‌باته سه‌رێ و ئه‌م پڕۆسه‌یه سه‌ره‌نجام ده‌بێته هۆی لاواز بوونی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان. ڕژیم، نه ده‌یهه‌وێ و نه ده‌شتوانێ، كه‌ش و هه‌وای كراوه‌ی سیاسی له ئێران ته‌حه‌مول كات و یان باروودۆخی ژیان و گوزه‌رانی كرێكاران و خه‌ڵكی بێبه‌ش باشتر كات، كه‌وابوو بێجگه‌له پیلانی نوێ و په‌ره‌پێدانی شێوه‌كانی سه‌ركوت، بیر له هیچ شتێكی‌تر ناكاته‌وه. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك به‌وه گه‌یشتوون كه باشتر كردنی ئه‌و ژیانه فهلاكهتبارهی كه ڕژیم بهسهریانی دا سه‌پاندووه، ته‌نیا به هێزی ناڕه‌زایه‌تی و خه‌باتی خۆیان ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت. هه‌ر بۆیه ئاخێزی جه‌ماوه‌ری له په‌نا مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئێستا، دژبه باروودۆخی زاڵ، بووه‌ته به‌شێك له ژیانی سیاسیی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه. له ڕاستیدا، به‌ره‌یه‌كی نه‌به‌رد، به پانتایی هه‌موو ئێران، له نێوان كۆماری ئیسلامی و زۆربه‌ی خه‌ڵكی چه‌وساوه و بێبه‌شی ئێران، كراوه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر له لایه‌كه‌وه بهره‌ی كۆماری ئیسلامی به‌رده‌وام خه‌ریكی به‌هێز كردنی ئامرازه‌كانی سهركوته و هه‌موو ڕۆژێ پیلانی نوێی بۆ كپ كردنی ده‌نگی جه‌ماوه‌ری ناڕازیی له به‌رنامه دایه، بهره‌ی به‌رامبه‌ریش پێویستی به گۆڕینی تاكتیكهكان، به ئاماده‌كردنی ئامرازی ڕێكخراوی نوێ، به ده‌رس وه‌رگرتن له هه‌ڵه‌كان و چاره‌سه‌ر كردنی كه‌م و كوڕییه‌كان، هه‌یه.