به پێی ئه‌و گرته فیدیۆیانه كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاو بۆته‌وه، هێزه‌كانی سپای پاسداران جموجۆڵێكی گۆماناویان له ناوچه‌ی مه‌ریوان ده‌ست پێكردووه و ئێستاش ئاماده‌باشی سه‌د له سه‌دیان ڕاگه‌یاندووه.
به پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، بارهه‌ڵگره زه‌به‌لاحه‌كانی سپای پاسداران ماوه‌یه‌كه خه‌رێكی گوازتنه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌گه‌لی زه‌به‌لاحن بۆ ناوچه‌ی مه‌ریوان و كه‌س نازانێت بۆ چه ئاكامێك كه‌ڵكی له وه‌رده‌گرن. به وته‌ی هاووڵاتییان له مه‌ریوان له دوێنێوه سپای پاسداران جموجۆله سه‌ربازیه‌كانی چڕتر كردووه و ئاماده‌باشی به بنكه سه‌ربازییه‌كانی ڕاگه‌یاندووه.