کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
بابه‌تی گه‌یشتوو

جارێکی دیکە دەستی چەپەڵی تیرۆری کۆماری ئیسلامی له هەرێمی کوردستان !؟

به پێی ڕاگەیەندراوی ناوه‌ندی تشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری هەولێر ئه‌ندامێکی ئوو حیزبه کرایه ئامانج و به سه ختی بریندار کرا.

سەر لە ئێوارەێ ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ی هەتاوی (١٦ی نوامبری ٢٠٢٣ی زایینی)،سۆهراب ڕەحمەتی، ئەندامێکی چالاکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ئەندامی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان و نیشتەجێی شاری هەولێر، لە شوێنی ژیانی لە بەردەمهانا سیتیتەقەی لێکراوە و بەتوندی بریندار بووه‌.

سۆهراب ڕەحمەتیپارێزەری چەند پەروەندەی وەک تێرۆری شەوی یەلدای بەردەم دەفتەری سیاسیی حیزبی دیمۆکرات له‌ ساڵی (١٣٩٥٢٠٠٦)، پەروەندەی تێرۆریقادر قادریله‌ ساڵی (١٣٩٦٢٠٠٨) و پەروەندەی مووشە‌كبارانی بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکرات له‌ ساڵی (١٣٩٧٢٠١٨) بووە، هه‌ر به‌وهۆیه‌وه‌ بەردەوام لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە.

ئه م کردەوه تێرۆریستیه له هەرێمی کوردستان یه‌كه‌م جار نییه و بێگومان ئاخر جاریش نابێت. دەوڵەتانی فاشیست و داگیرکەری زاڵ بە سەر ئێران  و تورکیە، ھەر تاونەتاوێک ھەڵسووڕاوانی سیاسی و نەیارانی خۆیان دەکەنە ئامانجی تێرۆر، ڕەشەکوژی و بۆردوومان ده‌كه‌ن و ھیچ لێپرسینەوە و بەربەستێک بۆ تاوانەکانیان نییە . هه‌تا به‌ربه‌ستێکی به‌کردەوه بۆ تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی و دەوڵەتی تورکیە دانەنرێت، تا کۆماری ئیسلامی له عێراق و کوردستان وەک خاناخوێ و دەسەڵاتدار رەفتار بکات ، ئەم جوره تاوانانەیش ئاسایی و چاوه‌ڕوانکراون .

داوا له حکومەتی هەرێمی کوردستان و جەماوەری ئازاردیتوی دەستی تێرۆر و کوشتار له باشووری کوردستان دەکه‌ین، دژ به تاوانی تێرۆری هه ڵسووراوانی سیاسی نیشتەجێ له باشوری کوردستان له‌لاین کۆماری جنایتکاری ئیسلامی و هەر دەستێکی خوێنڕێژی دیکه بێدەنگ نەبن ، هەڵویستیان هەبێت و به توندی ئیدانه‌ی ئەم تێرۆرە بکه ن و بەربەست بۆ ئەو تاوانانه دابنێن .

حەسەن ڕەحمان پەناه

هه‌ینی ٢٦ نوامبری ٢٠٢٣

بابەتی پەیوەندیدار

‏تێبینیەک له سەر هەڵوێست گرتن بەرامبەڕ شەڕی‎ ئیسڕائیل و حەماس

-

خەڵاتی مافی مرۆڤی ئورووپا بۆ ژینا سەرکەوتنێکی دیکە بۆ شۆڕشی ژن؛ ژیان؛ ئازادی

-

سەبارەت بە شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس بەقەڵەمی هاوڕێ ئیبراهیم عەلیزادە

-

شۆڕشی ژینا، پێشڕەوی هەنگاو بە هەنگاو لە ڕێگایەکی دژواردا

-

هەڵسەنگاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر)

-

پەیامی کومیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران هاوڕێیانی خەباتکار ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بەشداربوانی هێژا

-