بەدرێژاییساڵانێکبۆهەردووڕژیمیپاشایەتیوئیسلامیچەمکی” پاراستنی یەکپارچەیی خاک” بەردەوام بیانویەک بووە بۆ سەرکوت و داسەپاندنی بێ مافی بەسەر کەمینە نەتەوایەتیەکانی نیشتەجێ لە جوغڕافیای ئێراندا. یەکێک لە شانۆ وەحشیانەکانی سەرکوتی خەڵکی کوردمان لە ڕژیمەکانی پەهلەوی و ئیسلامیدا لە کوردستانی ئێران بەم بیانوەوە بینیوە.
تێکراری” پاراستنی یەکپارچەیی خاک” هێندێک جار لەباری نەزەریەوە ئەم گومانەی دروست کردوە کە ڕەنگە مەبەستی خاوەنانی ئەم دروشمە پاراستنی سنورەکانی ئێران بێت لە بەرانبەر دەست درێژی دەرەکیدا. بۆ نمونە ئەوەی کە لە قەراردادی” گوڵستان” و” تورکەمەن چای” بەسەر ڕژیمی دەسەڵاتدار لە ئێراندا سەپا و بەشێک لە خاکی ئێرانی دایە ڕوسیەی تیزاری. بەڵام لەم دواییانەدا ئیئتیلافی ناسراو بە گوروپی” جۆرج تاون” بە سەرۆکایەتی ڕەزا پەهلەوی ئەم گومانەشی لەم چەمکە سڕیوەتەوە و بە جێگای کەڵک وەرگرتن لە عیباڕەتی” تەمایەتی عەرزی” عیباڕەتی” پاراستنی یەکپارچەیی خاکی ئێران” بەکاردێنێ. ئەم عیباڕەتە ئیتر بەبێ هیچ پەردەپۆشیەک مەترسی نەک لە لەیەن دوژمنی دەرەکیەوە بەڵکو مەترسیەکە گۆیا لە نێوخۆی وڵاتدا هەڕەشە لە یەکپارچەیی خاکی ئیران دەکات. هەڵبەت ئەڕتەشیش کە قەرارە بەپێی ئەم مەنشورە بە یارمەتی ئەو” پسپوڕ و کارناسانەی سپای پاسداران” کە گویا دەستیان بە خوێنی خەڵک سور نەبوە، بەهێز بکرێت و ئەرکی پاراستنی یەکپارچەیی لە بەرانبەر ئەو کەسانەی هەڕەشە لە یەکپارچەیی خاکی ئیران دەکەن بگرنە ئەستۆ. و هەڵبەت دەزانین ئەمە یانی سەرکوتی هەر جوڵەیەکی مافخوازانە کە بە گومانی ئەوان جودایی خواز بن. جێگای سەرنجە کەسێکی کورد زمان کە دەوری نوێنەرایەتی خۆ گوماردەی کوردەکان لەم ئیئتیلافەدا دەگێڕێ، گۆڕانی ئەم تێڕمە لە” تەمامیەتی عەرزی“ەوە بۆ” پاراستنی یەکپارچەیی بە ئاکامی باس و جەدەلەکانی خۆی دەزانێ!
بەڵام بەهەر حاڵ بێڵن با بگەڕێێنەوە بۆ چەمکی کلاسیکی” تەمامیەتی عەرزی” کە لەگەڵ مەفهومی” پاراستنی یەکپارچەیی” خاکی ئێراندا کۆنکرێت تریش بووە.
پرسیار ئەوەیە کە لە مەفهومی” پاراستنی تەمامیەتی عەریزی” دا، ئایا باس تەنیا لەسەر خاک واتە” سەر زەمین” سەرچاوەی ژێر زەوی، جەغڕافیا و سەروەتی مادییە، یان” خەڵک” و ” دانیشتوان“یئەوسەرزەویانەش،بەشێکلەتەواویەتیعەرزین؟
ئەزمونی ئیران لە یەک سەدەی ڕابردودا و لە هەردوو ڕژیمی سەڵتەنەتی و ئیسلامیدا، نیشانی ئەدات، زەوت کردنی مافە سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئینسانی، ئابووری، فەرهەنگی و زمانیەکانی خەڵکی دانیشتوی ئەم سەرزەویانە و سەرکوتی هەر حەرەکەتێک کە خوازیاری دابین بوونی ئەم مافانە بوو بێت، بیانوی پاراستنی” تەمامیەتی عەرزی“، پڕاکتیکی زاڵ لەم دوو ڕژیمەدا بووە. ڕاستیەکەی ئەوەیە کە تەمامیەتی عەرزی تەنیا بە قیمەتی جەنایەتی بێ ئەژمار، سەرکوت، تاڵان و بڕۆ، بێ مافی بەشێکی زیاتر لە خەڵک دەستەبەر بووە. ئایا کاتی ئەوە نەهاتوە بڵێین” تەمامیەتی عەرزی“یەک کە بەرهەمی سەرکوتی کەمینە نەتەوەیی، مەزهەبی، زمانیەکان و سوکایەتی و تاڵانچێتی بێت، دەوام ناهێنێ.
بۆ سەدەیەک خەڵکی کورد و باقی نەتەوەکانی دانیشتوی ئێرانیان بە بیانوی” تەمامیەتی عەرزی” سەرکوت کردوە و دەکەن. لە وڵاتێکدا کە بە ملیۆن کەس تەنانەت خاوەنی یەک میتر زەوی نین. لە نیزامێکی گەندەڵدا کە حاکمانی ئیسلامی زەوی، دەریا و ئاسمانی وڵاتیشیان فرۆشتوە و تاڵانیان کردوە، تەمامیەتی عەرزی چ واتایەکی بۆ بە ملیۆن ئاوارە، بێ ماڵ و حاڵ و کرێ نشین هەیە؟ وەتەنێک کە زیاتر لە ٧٠ لەسەدی خەڵکەکەی لەگەڵ هەژاری، بێکاری، بێ مەسکەنی،دەستفرۆشی،کۆڵبەری،سوختبەری،گۆڕخەوی،فرۆشنیئەندامەکانیجەستەدابەرەوڕوونچجۆرەوەتەنێکە؟
واژەی” تەمایەتی عەرزی” لە لایەن خاوەنانی دەسەڵاتەوە موهەندیسی سیاسی کراوە. کام وڵات و ئەڕتەش هەڕەشە لە سەرزەوی ئێران دەکات کە لەمڕۆدا دەسەڵاتداران لە کوردستان و بەلوچستان بە یارمەتی ئەڕتەش و سپا ڕۆژانە خەریکی ئەنجامدانی جەنایەتن؟ کام مەترسی هەڕەشە لە یەکپارچەیی خاکی ئێران دەکات کە تەنانەت ئوپوزسیۆنی ڕاست و ناسیۆنالیستی ئێرانی لە ئێستاوە خەریکی ناردنی ئەڕتەشن بۆ جەستەی خەڵک بە بیانوی” جودایی خوازی“؟ کاتێک کە ژنان واتە نیوەی کۆمەڵ لەگەڵ ئاپاڕتاید و هەڵاواردنی نیهادینەی جنسیەتی بەرەو ڕوون، ئێران بۆتە زیندانێکی گەورە بۆ کەمینە نەتەوەیی و مەزهەبیەکان، لە وەها بارودۆخێکدا حکومەتی ئیسلامی و ئوپوزسیۆنی ڕاست و ناسیۆنالیستی توندڕەو خەڵکیان لەبیر چۆتەوە و بە خاکەوە نووساون.
ئەگەر بۆ چەندین دەیە” تەمامیەتی ئەرزی” گۆپاڵێک بووە بۆ سەرکوتی خەڵک و داسەپاندنی بێ مافی و هەڵاواردنی سیستماتیک، ئیستا خەڵک وشیار بوونەتەوە و دەزانن چۆن هەردوو سیستمی سەڵتەنەتی و ئیسلامی لە دێوەزمەی” تەمایەتی عەرزی” و مەترسی لەت بوونی ئێران بۆ فریودان و بێدەنگ کردنی سەرجەم کۆمەڵگا کەڵکیان وەرگرتوە. لاوان، ژنان، نەوی نوێ و خەڵکی وشیار و یەکگرتو لەمڕۆدا فریوی حاکمانێکی گەندەڵ و کۆنەپەرست کە خۆیان هەموو سەروەت و سامانە گشتیەکانیان بە تاڵان بردوە و ئەوانەش کە لە ئوپوزسیۆندان، و لە ئێستاوە بەم بیانوە خەریکن تا لە سبەی ڕۆژی بە دەسەڵات گەیشتنی خەیاڵیی خۆیاندا، ئەڕتەش بنێرنە جەستەی ناڕازیان و مافخوازان، ناخۆن.
سەرکوتی خەڵکی کوردستان سەرەتای سەرکوت و داسەپاندنی بێ مافیەکی گشتی بووە، تەنیا ڕێگای مەشروع و ئینسانی بۆ بەیەکە ژیانی پایەدار و بەردەوامی خەڵکی دانیشتوی جوغڕافیای ئێران روخاندنی ڕژیمی ئیسلامی و سڕینەوەی بە تەواوەتی و یەکجارەکی هەڵاواردنی نەتەوەیی و مەزهەبی و یەکگرتووییەکی دڵخوازانەی خەڵکی ستەم دیتوی ئێرانە.