کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

تەقینەوەی هەزار مووشەکی کۆماری ئیسلامی لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆسەر سووریا

چاودێریی مافی مرۆڤی سووریا ڕۆژی شه‌ممه‌ ٥ی مانگی خه‌رمانان ڕایگەیاند: لە تەقینەوەیەکدا هەزار مووشەکی مامناوەندمەودای وشکانی بۆ وشکانی، کە لە ناوەندێکی لێکۆڵینەوەی نیزامی سپای پاسداران بەرهەم هێندرابوون، له‌ناوچووه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئەم تەقینەوەیە شەش کاتژمێر لەدوای هێرشی ئیسرائیل بۆسەر “مەسیاف”ی سەر ئو‌ستانی “حه‌ما”ی سووریا ڕوویدا. به‌وته‌ی ئەلعەرەبیە، ئەم مووشەکانە بۆ ماوەی ساڵێک لە ئەمبارێکدا لە ناوچەی “زاوی” سەر بە “مەسیاف”ی سووریا شاردرابوونه‌وه‌ و چەندین و چەندجار کەوتوونەتە بەر هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل، ئەم بنکانە بەرپرسایەتی دروستکردنی جۆرە جیاوازەکانی مووشەکیان لە گونده‌كانی “زاوی” و “شەیخ غەزبان” لە “مەسیاف” لە ئەستۆ بووه، هه‌روه‌ها‌ له‌و هێرشانه‌دا چه‌ندین ئه‌ندام و فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه‌كانی سپای قودسیش كوژراون.

بابەتی پەیوەندیدار

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی باشووری فه‌ڕانسه دژبه‌ گۆڕانكاری ژینگه‌یی

-

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له‌ ئیسڕائیل

-

گیان له‌ده‌ستدانی ٢٩ په‌نابه‌ری دیكه‌ له‌ لێوارئاوه‌كانی توونس

-

خۆپێشاندانی ژنانی ئه‌فغانستانی له‌ شاری كابول

-

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی نه‌ورۆز له‌ زانكۆی كۆبانی

-

هۆشداری ڕێكخراوی خۆراكی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به‌ هائیتی و یه‌مه‌ن

-