بەپێی ڕاپۆرتی “حال وەش”، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی، تێکهەڵچوونێکی سەربازی لەنێوان هێزە سنوورییەکانی ڕژیمی ئێران و چه‌كدارانی تاڵبان لە ناوچەی “دوست محەممەد” لە سنووری زابۆل هاتە ئاراوە و ئەو هێزانە تەقەیان لە یەکتر کرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان هێشتا هۆكاری ئه‌و گرژی و ئاڵۆزیه له نێوان هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی و چه‌كدارانی تاڵبان ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه به‌ڵام پێشتر و لە ٢٤ی گوڵانی ئه‌مساڵ، فەرماندەی پاسگای هەنگی سنووریی ساسوولی لە تێکهەڵچوونێکی سەربازیدا لەگەڵ هێزەکانی تاڵبان، کوژرابوو. هه‌روه‌ها چه‌ند ڕۆژی ڕابردووش چه‌كدارانی تاڵبان گرووپێكی ٨ كه‌سیان له هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری هه‌رات ده‌ستبه‌سه‌ر كردبوو كه یه‌كێكیان سه‌رهه‌نگ بوو.