ڕۆژی چوارشه‌ممه 4ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، دانیشتووانی گه‌ڕه‌كی “شهریفئاوا”ی شاری تیكاب له ناڕه‌زایه‌تی به شێوه‌ی هەڵسووکەوت و ڕەفتاری هێزەكانی بەسیجی سپای پاسداران، لە بنكه‌یه‌كی بەسیجی ئه‌و گه‌ڕه‌كه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی به‌سیج تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، هێزه‌كانی بەسیجی ڕژیم لە گەڕەکی “شەریفاوا”ی شاری تیکاب كه ویستوویانه له ڕێگه‌ی مزگه‌وتی “شافعی”ی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌وه كه بنهكهكهیانی لێیه سیخۆڕی خه‌ڵك بكەن و كچانی ئه‌و ناوچه‌یە له‌گه‌ڵ سیغه ئاشنا بكەن، بەرەوڕووی ناڕەزایەتیی هاووڵاتییان بوونەتەوە و لە ئاکامی ناڕەزایەتییەکاندا گرژی و تێکهەڵچوون لە نێوان هاووڵاتیان و هێزه‌كانی ڕژیم ڕوویداوه. جێگای ئاماژه‌یه كه هێشتا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ڕێژه‌ی برینداربووان و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان له‌به‌رده‌ستا نییه.