بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی کۆڵبەر نیوز، ڕۆژی سێشەممە بۆ جارێکی دیکە تیمێکی فریاکەوتن بەمەبەستی دۆزینەوەی تەرمی سێ کۆڵبەرە ونبووەکەی خەڵکی ورمێ ڕوودەکەنە شاخەکانی ئەو ناوچەیە و لەکۆتاییدا بەبێ هیچ ئاکامێک گەڕاونەتەوە.
بەپێی ئەو هەواڵە، هەریەکە لە “ئەسعەد سیدانی فەرد” کوڕی ڕەحیم، “بهلوول سیدانی فەرد” کوڕی کەریم و “بارزان میهەنی” کوڕی شەوکەت، خەڵکی گوندی باوانی سەر بە ناوچەی مەرگەوەری ورمێ، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، له ناو بەفر و بۆرانی دۆڵی “بنار”دا ون دەبن و لە دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە سەد و دە ڕۆژ هێشتا هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووسیان دەست نەکەوتووە. جێگای ئاماژەیە هەر لەم پێوەندەدا فەرمانداری ورمێ ڕایگەیاندووە چی دیکە ئیزنی گەڕان و پشکنین بە تیمەکانی فریاکەوتن و خەڵکی ناوچەکە نادات و لە ئەگەری بەردەوام بوونیش، بڕیاری تەقە کردن بە هێزە چەکدارەکانی سەر سنوور دراوە و هەر کەسێک بهو بهمهبسته له سنوورهكاندا ببینرێت ڕاستهوخۆ تەقەی لێ دەکرێت.