کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

تێپه‌ڕبوونی ژماره‌ی قوربانییانی كۆرۆنا له‌ ٧٠٠ هه‌زار له‌ جیهان

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ژمارەى ئەو كەسانەى لە سه‌رتاسه‌ری جيهان توشی ویرووسی كۆرۆناوە بوون، له‌ ٧٠٠  هەزار کەس تێپەڕبووه‌.

سایتی “وڕۆڵد ئۆمێتر” به‌ پشتبه‌ستن به‌ زانیاری نوێكراوه‌ سه‌باره‌ت به‌ حاڵه‌ته‌كانی نوێی تووشبون به‌ ویرووسی كۆرۆنای نوێ‌ له‌ جیهاندا، بڵاویكرده‌وه‌ کە ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تا ئێستا لە سه‌رتاسه‌ری جیهان توشی ئه‌م ویرووسه‌‌ بوون، گه‌یشتووه‌ته‌ ٧٠٢ هه‌زار و ٣٤٨ كه‌س. ئاماژەی به‌وه‌ش كردووه‌ كه‌، زۆرترين حاڵەتى تووشبوون بە ١٣١ هەزار و ٤٠٣ حاڵەت لە ئەمريكا تۆماركراوە و لە پاش ئەمەريكا، ئیتالیا بە تۆماركردنى ٩٧ هەزار و ٦٨٩ حاڵەتى تووشبوون دێت. هه‌روه‌ها له‌ ئیسپانیا ٧٨ هه‌زار و ٧٩٩ حاڵه‌ت تۆمار كراون. ڕاشیگه‌یاندووه‌، کۆی گشتی ئەو کەسانەشی بەهۆی ئه‌م ویرووسه‌وه‌ گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە ٣٣ هه‌زار و ١٧٨ كه‌س.

بابەتی پەیوەندیدار

ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر كۆڵبه‌ران

-

په‌یمان نوێكردنه‌وه‌ی ئازادیخوازان له‌سه‌ر مه‌زاری “موختار ئه‌حمه‌دی”

-

ناڕوونیی چارەنووسی “شێرکۆ میرەکی” له‌ به‌ندیخانه‌ی ئه‌ڤێن

-

کوژرانی کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ به‌ پاساوی شه‌ره‌ف لە سەردەشت

-

بەردەوامیی ناڕەزایەتی و مانگرتنی گشتیی هاووڵاتییانی بەلووچ

-

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان له‌ شاری “زاهیدان”

-