ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی ڕه‌شه‌مه، نرخی دۆلار له بازاڕه‌كانی ئێران‌دا به ٦٠ هه‌زار تمه‌ن مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
یه‌ك ڕۆژ به‌دوای شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی و خو‌بره‌گانی ڕێبه‌ری، هه‌روه‌ها بایكۆتكردنی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێرانه‌وه، نرخی دۆلار سنووری ٦٠ هه‌زار تمه‌نی تێپه‌ڕ كرد و ناكارامه‌یی به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دۆخی ئابووری ئاشكراتر بوو. به‌پێی زانیارییه‌كان، هه‌ر یۆرۆ له بازاڕه‌كانی ئێران دا به ٦٥ هه‌زار و هه‌ر پۆندی به‌ریتانیا به ٧٥ هه‌زار مامه‌ڵه‌ی پێوه كراوه.