کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

تێكچوونی ته‌ندرووستی هه‌ستی حسێن په‌ناهی له‌ بریندارانی شۆڕشی ژینا له‌ دێولان

تێكچوونی ته‌ندرووستی هه‌ستی حسێن په‌ناهی له‌ بریندارانی شۆڕشی ژینا

ڕۆژی هه‌ینی ٣٠ی خه‌رمانان، باری ته‌ندرووستی هه‌ستی حسێن په‌ناهی، قوتابی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵی خه‌ڵكی دێولان و له‌ بریندارانی شۆڕشی ژینا، تێك چوو و ڕه‌وانه‌ی به‌شی “ئای.سی.یوو” كرا.

دایكی هه‌ستی ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند: هه‌ستی كچه‌ نازداره‌كه‌م، پاش دوو ساڵ بۆ جارێكی دیكه‌ نه‌شته‌رگه‌ریت بۆ كرا و ڕه‌وانه‌ی به‌شی “ئای.سی.یوو” كرای. مه‌رگ و نه‌مان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی وایان به‌سه‌رت هاورد، نه‌فره‌ت له‌ كۆماری ئیسلامی. ڕێگای پیرۆزت درێژه‌ ئه‌ده‌ین و تا سه‌ركوتن ناسره‌وین.