به پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان، له ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ره‌وه كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی زیندانی ورمێ له ناڕه‌زایه‌تی به گواستنه‌وه‌یان بۆ به‌ندێكی ته‌واو ئه‌منییه‌تی، ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن و باری ته‌ندرووستی هه‌شت كه‌سیان ناجێگیره.
به پێی زانیارییه‌كان، حه‌وت زیندانی به ناوه‌كانی “سیروان حسێنی ئه‌سڵ”، “سامان حسێنی ئه‌سڵ”، “محه‌ممه‌د حسێن پوور”، “مۆختار ئیبراهیمی”، “تاهر حسێن زاده”، “حامد قه‌ره‌ئۆغڵانی” و “سه‌ردار ئۆزمه‌شه” باری ته‌ندرووستیان تێكچووه و “كه‌یهان مۆكه‌ڕه‌م” یه‌كێكی دیكه له به‌ندكراوانی مانگرتووش تووشی نه‌خۆشی گۆرچیله بووه و باری ته‌ندرووستی خراپ ڕاگه‌یه‌ندراوه. سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی پتر له مانگێك به‌سه‌ر مانگرتنی به‌ندكراوانی سیاسی زیندانی ورمێ و خراپی باری ته‌ندرووستیان، به‌رپرسانی زیندان هیچ سه‌ره‌نجێكیان به باروودۆخی سه‌لامه‌تی ئه‌و زیندانیانه نه‌داوه‌ته‌وه.