کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

تێكچوونی باری ته‌ندرووستی سارا جه‌هانی له‌ زیندانی ڕه‌شت

تێكچوونی باری ته‌ندرووستی سارا جه‌هانی له‌ زیندانی ڕه‌شت 3

سارا جه‌هانی، چالاكی بواری مافی ژنان و ڕاگیراو له‌ زیندانی ڕه‌شت، به‌هۆی بێبه‌ری كردن له‌ ده‌رمان باری ته‌ندرووستی تێك چووه‌، به‌ڵام ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ نه‌كراوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، سارا جه‌هانی تووشی لاوازبوونی ماسوولكه‌ بووه‌ و پاش له‌ده‌ستدانی كۆنتڕۆڵی، كه‌وتووه‌ به‌ عه‌رزدا و سه‌ری به‌سه‌ختی بریندار بووه‌. به‌ وته‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ، به‌رپرسانی زیندانی لاكانی ڕه‌شت ڕێگه‌یان نه‌داوه‌ ئه‌و به‌ندكراوه‌ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه بكرێت و له‌ ڕێگه‌ی بێهیارێكه‌وه‌ برینه‌كانیان سارێژ كردووه‌.