ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی مانگی گه‌لاوێژ، باری ته‌ندرووستی به‌ندكراوێكی سیاسی زیندانی نه‌وشه‌هری مازه‌نده‌ران به‌ناوی “مێهدی سه‌یفی” تێك چوو و بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.
“مێهدی سه‌یفی” ڕۆژی ١١ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی نه‌وشه‌هر ڕاگوێزرا. ناوبراو نه‌خۆشی ئاسمی هه‌یه و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانی نه‌وشه‌هر له ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ده‌رمان بێبه‌ش كراوه، ڕۆژی ڕابردوو “مێهدی” باری ته‌ندرووستی تێك چوو و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی تاڵقانی چالووس كرا. جێگای ئاماژه‌یه كه “مێهدی سه‌یفی” پێشتر و له ساڵی ٩٩ی هه‌تاویش له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، ئه‌مجاره‌ش له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه بێبه‌ش كراوه.