ڕژی چوارشه‌ممه ١٩ی مانگی گه‌لاوێژ، باری ته‌ندرووستی به‌شێك له كرێكارانی شاغڵ له سه‌نعه‌تی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی عه‌سه‌لوویه به‌هۆی گه‌رمابردووییه‌وه تێكچوو و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كران.
له‌حاڵێكدا زۆربه‌ی ئه‌و كرێكارانه له باروودۆخێكی خراپ‌دا و به كه‌مترین حه‌قده‌ست كارده‌كه‌ن، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ته‌نانه‌ت ئیمكاناتی ڕیفاهیشیان بۆ دابین ناكات و وڵامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان به هه‌ڕه‌شه و ده‌ركردن له‌سه‌ر كاره‌كانیان ئه‌داته‌وه. له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ٣٠ كه‌س له كرێكارانی په‌یمانی پترۆشیمی ئابادان به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی له گه‌رمای سه‌ره‌وه‌ی ٥٠ پله‌ی باشووری ئێران له‌هۆشچوون و ڕوانه‌ی نه‌خۆشخانه كرابوون.