کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

تێكهه‌ڵچوون له‌ نێوان پۆلیس و خۆپیشانده‌ران له‌ ڕۆژی نه‌ته‌وه‌یی فه‌ڕانسه‌

درگیری پلیس با معترضان در روز ملی فرانسه

درگیری پلیس با معترضان در روز ملی فرانسه

به‌ سه‌دان كه‌س له‌ خۆپیشانده‌ران ناسراو به‌ جلیقه‌ زه‌رده‌كان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی پووشپه‌ڕ، له‌ ڕۆژی نه‌ته‌وه‌یی فه‌ڕانسه‌ له‌ حه‌ره‌كه‌تێكی ناڕه‌زایه‌تییدا له‌ شاری پاریس هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌ شه‌قامی شانزه‌لیزه‌ خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.

ناڕازییان كه‌ به‌نیاز بوون ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌‌ كه‌ “ئێمانۆئێل مه‌كرۆن” سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕانسه‌ تێیدا به‌شداری كردبوو په‌ك بخه‌ن، له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ تێكهه‌ڵچوون له‌ نێوانیاندا هاته‌ ئاراوه‌. شایانی باسه‌، هێزه‌كانی پۆلیس بۆ بڵاوه‌پێكردن به‌ ناڕازییان له‌ گازی فرمێسكڕێژ و ئێسپره‌ی بیبار كه‌ڵكیان وه‌رگرتووه‌. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، جلیقه‌ زه‌رده‌كان ماوه‌ی چه‌ندین مانگه‌ كه‌ به‌رده‌وام هه‌موو شه‌ممه‌یه‌ك دێنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نایه‌كسانی و كه‌لێنی نێوان سه‌رمایه‌داران و هه‌ژاران خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ن. ئه‌مه‌ له‌حاڵێكدایه‌ كه‌ جلیقه‌ زه‌رده‌كان ڕایانگه‌یاندبوو كه‌ له‌ ڕۆژی نه‌ته‌وه‌یی فه‌ڕانسه‌ش دێنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندان ده‌كه‌ن.