کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان هه‌واڵه‌کان

تێكهه‌ڵچوون له‌ نێوان په‌كه‌كه‌ و ئه‌رته‌شی توركییه‌ له‌ سنووری هه‌رێم

لە ئەنجامى پێکدادان له‌ نێوان هێزه‌كانی پەکەکە و ئه‌رته‌شی توركییه‌ لە سنورەکانى هەرێمی كوردستان، سەربازێکى تورکییه‌ کوژرا و شەش سەربازى دیکەش برینداربوو.
وەزارەتى بەرگرى توركییه‌ لەراگەیەنراوێکدا ئاشكرای كردووه‌ كه‌ لە ئۆپڕاسیۆنێك بۆسەر گەریلاکانى پەکەکە لە سنوورى هەرێمى کوردستان سەربازێکیان کوژراوە و شەشى دیکەشیان برینداربوون. ئه‌وه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ ئه‌رته‌شی تورکییه‌ قۆناغی دووهەمی ئۆپڕاسیۆنه‌كانی بۆ لەناوبردنی بنکە و بارەگاکانی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ لە سنوورى پارێزگای دهۆک و خواکوڕک دەستیپێکردووە و هه‌تا ئێستاش هه‌روا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار

مانگرتنی كامیۆندارانی شاری قۆروه‌

komalah

ناڕه‌زایه‌تی هاووڵاتییانی كوردستانی له‌ ئاست گرانی و كه‌می ده‌رمان

komalah

ناڕه‌زایه‌تی مۆرغدارانی ئیلام

komalah

كۆژران و برینداربوونی ٩ كه‌س له‌ گرۆگانگیری ئیداره‌ی ئه‌ملاكی ئیلام

komalah

هێرشی هێزه‌كانی ئیتلاعات بۆ سه‌ر ماڵی “مۆزه‌فه‌ر ساڵحنیا” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی سنه‌

komalah

گواستنه‌وه‌ی “فاتێح مه‌جیدی” چالاكی كرێكاری بانه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری سنه‌‌

komalah