کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

تێكهه‌ڵچوون له‌ نێوان پشتیوانان و نه‌یارانی گۆڕانكاری له‌ شیلی

درگیری حامیان و مخالفان اصلاحات

درگیری حامیان و مخالفان اصلاحات

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣٠ی ڕێبه‌ندان، به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌ له‌ نێوان پشتیوانان و نه‌یارانی گۆڕانكاری یاسای بنه‌ڕه‌تی له پێته‌ختی‌ شیلی، بوه‌ته‌ هۆی تێكهه‌ڵچوونی هه‌ردوولا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌ن لانیكه‌م ٣٠٠ نه‌یاری به‌ڕێوه‌چوونی رفراندومی یاسای بنه‌ڕه‌تی له‌ شاری سانتیاگۆ كۆبوونه‌وه‌ و هه‌روه‌ها پشتیوانانی به‌ڕێوه‌چوونی رفراندوم له‌ به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌مشاره‌ كۆبوونه‌ته‌وه‌. ئه‌مه‌ بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ تێكهه‌ڵچوون له‌ نێوان هه‌ردووكلا پێكبهێنێت. ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شیلی كه‌ له‌ مانگی ئۆكتۆبره‌وه‌ دژبه‌ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قیمه‌تی بلیتی مێترۆ سه‌ری هه‌ڵدا.  به‌ پێی ئاماره‌كان له‌ كاتی ده‌ستپێكی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانه‌وه‌ هه‌تا ئێستا پتر له‌ ٣٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌. ئه‌وه‌ش له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ هه‌زاران كه‌س له‌ جه‌ره‌یانی سه‌ركوتی خۆپیشانده‌راندا له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ بریندار بوون.