به‌وته‌ی كاربه‌ده‌ستانی ئه‌منییه‌تی عێراق، له ئه‌نجامی تێكهه‌ڵچوونێك كه له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی گه‌ڵارێزان له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران هاته ئاراوه، لانیكه‌م ٣٩ كه‌س برینداربوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازییان له شه‌وی شه‌ممه‌ی ٢٤ی ئۆكتۆبره‌وه له هه‌ندێ له پارێزگاكانی وه‌ك ناسرییه، به‌سره، بابۆل و واسێت به‌مه‌به‌ستی به‌شداری كردنی له‌م خۆپیشاندانه به‌ره‌و به‌غدا وه‌رێ كه‌وتوون. شایانی باسه، هێزه‌كانی پۆلیس پێشیان به چوونی هه‌ندێ له خۆپیشانده‌ران له گۆڕه‌پانی ته‌حریر گرتووه، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی زۆر له ناڕازییان خۆیان گه‌یاندووه‌ته مه‌یدانی ته‌حریری ئه‌مشاره. ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ناڕازییان به‌نیاز بوون كه بچنه ناوچه‌ی سه‌وزه‌وه، به‌ڵام له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه كه شه‌وی شه‌ممه له‌م شوێنه جێگیركرابوون به گازی فرمێسكرێژ و ماشێنی ئاوپاش پێشیان پێگراوه.