ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی به‌فرانبار به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ چله‌مین ڕۆژی گیانبه‌ختكردنی قوربانییانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له نێوان هێزه‌كانی ڕژیم و ئاماده‌بووان له گۆڕستانی “به‌هشت سه‌كینه”ی كه‌ره‌ج تێكهه‌ڵچوون هاته ئاراوه.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هێزه‌كانی ڕژیم له یه‌كه‌م كاتژمێره‌كانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه به به‌ستنی وروودییه‌كانی قه‌تعه‌ی ٢٦ی ئه‌م گۆڕستانه كه ته‌رمی “پوویا ته‌ختیاری” له قوربانییانی خۆپیشاندانه‌كانی دژه ده‌وڵه‌تی تێیدا ناشتراوه، هه‌وڵیان دا كه پێش به به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی چله‌ی قوربانییان بگرن. شایانی باسه، له ئه‌نجامی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه‌دا ژماره‌یه‌ك له ئاماده‌بووان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.