ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌هۆی تێكهه‌ڵچوون له نێوان هێزه‌كانی بوكۆحه‌رام و ئه‌ڕته‌شی چاد، نزیکەی ١٠٠ سەربازی وڵاتی چاد كوژراون و به دەیان كه‌سیكه‌ش برینداربوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هێزه‌كانی ئه‌ڕته‌شی چاد له گوندێكی دوورگه‌ی “بۆما” له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی هێزه‌كانی بوكۆحه‌رامه‌وه و له ئه‌نجامیدا به ده‌یان سه‌ربازی ئه‌م وڵاته گیانیان له‌ده‌ستداوه و برینداربوون. هاوكات سەرۆک كۆماری چاد ئەو هێرشەی بە خوێناوی‌ترین هێرش لە مێژووی لەشکری وڵاتەکەیدا.ناودێرکردووە جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ڕێكخراوی تیرۆریستی بوكۆحه‌رام، لە ساڵی ٢٠٠٩وه لە نیجێرییه سەری هه‌ڵداوه و تا ئێستا زیاتر لە ٣٠٠ هەزار کەسیان کوشتووە و نزیکەی ٢ ملیۆن کەسیش ئاواره بوون.