له ئه‌نجامی كه‌وتنه شوێن و ته‌قه‌كردن له ئۆتۆمبێلی کاسبکارێك لە سەردەشت لەلایەن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه و وەرگەڕانی ئۆتۆمبیله‌كه، ٦ كه‌س برینداربوون.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی مانگی خەرمانان هێزەكانی ڕژیم له ئاوایی سوێر‌و سەر بە سەردەشت ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکیان دایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و به هۆیه‌وه ئۆتۆمبێله‌كه وه‌رگه‌ڕا. شایانی باسه، دوای وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکە تێکهەڵچوون لە نیوان سه‌رنشینانی ئۆتۆمبێله‌كه و هێزه‌كانی ڕژیم هاتووه‌ته ئاراوە و له ئه‌نجامیدا دوو کاسبکار و ٤ کەس لە هێزەکانی ڕژیم بریندار بوون.